لاڤرۆڤ: ئه‌مریكییه‌كان پشتیان به كورده‌كان به‌ست و توركیایان په‌راوێزخست
K24 - هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: " ئه‌مریكییه‌كان له سه‌ره‌تای كاره‌كانیانه‌وه له سووریا، پشتیان به كورده‌كان به‌ستوووه‌و له بیریانكرد په‌نا بۆ توركیا ببه‌ن، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی ئه‌مریكایه و له كه‌س شاراوه نییه. بۆیه توركیاش هه‌ندێك گرووپی سووریا به درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ده‌زانێن و خستوونیه‌تییه لیستی "تیرۆره‌وه" و ئه‌وه‌ش لای هه‌مووان ئاشكرایه".
ده‌رباره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له سووریا به‌تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا له‌باره‌ی شه‌ڕی عه‌فرین، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی توركیا ته‌نها به عه‌فرینه‌وه نه‌وه‌ستێت، كه‌ناڵی " Euronews" له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای پرسیووه: "ئایا رووسیا ئه‌و پرسه‌ی به بایه‌خه‌وه وه‌رگرتووه؟".
له‌وباره‌یه‌وه لاڤرۆڤ گوتوویه‌تی: "توركه‌كان چه‌ندین جار دووباره‌یان كردووه‌ته‌وه كه رێگه له كورده‌كان ده‌گرن كۆنترۆڵی سنووری نێوان توركیا و سووریا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه كورده‌كانیان پڕ چه‌ك كردووه و هه‌ڵوێستی توركیایان په‌راوێزخست. ئه‌مریكا یارییه‌كی مه‌ترسیدار ده‌كات له‌و به‌شه بچووكه، ئه‌گه‌ری هه‌یه كێشه‌ی گه‌وره‌ی له چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه لێبكه‌وێته‌وه كه پرسی كوردیان تێدا ده‌خرێته روو و كوردیان تێدا ده‌ژی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێویسته بیر له چۆنییه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی یه‌كسانی كورده‌كان له سنووری ئێستای ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا بكرێته‌وه و هه‌موو ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی گرژی نه‌كرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هاوڕێ رۆژئاواییه‌كانمان سه‌ده‌ی رابردوو كردیان".