"ئه‌ندامانی داعش هه‌وڵده‌ده‌ن به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا بكه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
شێخ حه‌مید ئه‌لهایس، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رزگاركردنی ئه‌نبار، له‌باره‌ی هه‌وڵی ئه‌ندامانی رێكخراوی داعش، بۆ خۆكاندیدكردنیان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره له 12/5/2017 به‌ڕێوه بچێت، هۆشداریی ده‌دات.
ئه‌لهایس ده‌ڵێت: "چاودێریمان كردووه، له‌نێوان 6 تا 8 كه‌س خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كاندیدكردووه، ئه‌وانیش له‌و كه‌سانه‌ن سۆزیان بۆ داعش هه‌یه و ته‌نانه‌ت لایه‌نگری داعشیان تێدایه".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رزگاركردنی ئه‌نبار به ئاژانسی سپوتنیكی رووسی گوتووه: "ئێمه كار بۆ ناونووسكردنیان ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ینه حكومه‌تی ئیتیحادی عێراق".
پێش دوو رۆژیش سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رزگاركردنی ئه‌نبار له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمةڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌باره‌ی خۆكاندیدكردنی ئه‌ندامانی سه‌ر به داعش، هۆشداریی دابووه حكومه‌ت و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانی عێراق.
ئه‌لهایس ئاماژه‌ی به گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی داعش بۆ ناوچه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار كردووه‌و گوتوویه‌تی: "ده‌یان ئه‌ندامی داعش به رێگای گه‌نده‌ڵی و خۆده‌ربازكردن له‌ناو ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه پارێزگاكه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "دوای رزگاركردنی له ده‌ست داعش، خێزانی سه‌ركرده و ئه‌ندامانی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار. به‌شێكیان به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست كه داعشبوونیان بسه‌لمێنێ ئازادكراون و به‌شێكیان به‌هۆی نێوه‌ندگیری و ته‌زكیه و گه‌نده‌ڵكارانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه".