ئێران هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ڕاوێژکاری باڵای رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیران بۆ کاروباری نیودەوڵەتی رایگەیاند: "وڵاتەکەی بۆ نەهێشتنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا هەموو هەوڵێكی خۆی دەدات".
عەلی ئەکبەر ویلایەتی کە ماوەی چوار رۆژە لە بەغدایە، لە کۆبوونەویەکدا لەگەڵ فواد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق، رایگەیاند وڵاتەکەی دەیەوێ لە بەهێزکردنی بنەماکانی یەکگرتوویی نیشتمانیی عێراق و بە تایبەتیش باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی، رۆڵی زیاتر بگێڕێت.
ویلایەتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوووه، ئێران لەگەڵ عێراق پەیوەندییەکی ستراتێژی هەیە و لەگەڵ کوردەکانیش خاوەنی پەیوەندییەکی کۆن و ریشەیییە و لە هەموو قۆناغەکانی داهاتووشدا لەگەڵ حکوومەت و گەلی عێراق دەمێنێتەوە.
قسه‌كانی ئه‌و راوێژكاره باڵایه‌ی خامنه‌یی له كاتێكدایه، ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه بوو كه به توندی دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان وه‌ستایه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 25/9/2017 زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك مافێكی ره‌وای خۆیان ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و توركیا چه‌ندین سزایان به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پاند و به‌شێكیان هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه.