به‌رپرسێكى ئێرانى: ئێمه سه‌دام حوسێنمان له سێداره دا
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكى ئێرانى ده‌ڵێت: "ئێمه سه‌دام حوسێنمان له سێداره دا". ئه‌و لێدوانه له ناوخۆى عێراقدا كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه و كه‌سايه‌تييه‌كى سياسى عێراق داوايكردووه، "سنوورێك بۆ شكاندنى سه‌روه‌رى عێراق له لايه‌ن ئێرانه‌وه دابنرێت".
حه‌يده‌ر مه‌لا، سه‌ركرده له به‌ره‌ى عێراقى بۆ گفتوگۆى نيشتيمانى، رايگه‌ياند، "له كاتێكدا به توندى لێدوانى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى رۆشنبيرى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران ره‌حيم ئه‌زگدى ئيدانه ده‌كه‌ين، داواش له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌كه‌ين هه‌ڵوێستێكى روون و راشكاوانه‌ى له باره‌ى ئه‌و پێشێلكاريانه هه‌بێت، كه زيان به سه‌روه‌رى عێراق ده‌گه‌يه‌نن".
ناوبراو بۆ سايتى (سۆمه‌ريه نيوز)، گوتيشى: "عێراق به‌شێك نييه له سياسه‌تى روانگه‌ى تائيفيانه، كه ئێران هه‌وڵده‌دات له ناوچه‌كه‌دا درووستى بكات و له‌و رێگه‌يه‌وه به دواى ئيمپراتۆريه‌تى رابردوويدا بگه‌ڕێت".
داواشيكرد، "تاران د‌رك به‌و راستييه بكات، هه‌نارده‌كردنى سياسه‌تى قه‌يران بۆ ده‌ره‌وه، كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنى له‌سه‌ر خۆى ده‌بێت. له كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ست ده‌كه‌ن، سياسه‌تى پاوانخوازى ئێران له‌سه‌ر حسابى ئاسايش و سه‌قامگيرى ناوچه‌كه‌يه. ئه‌مه‌ش له كۆنفرانسى ميونخ تايبه‌ت به ئاسايش ره‌نگيدابوويه‌وه".
ره‌حيم پور ئه‌زگدى، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى (ئوفق)ى ئێرانى، رايگه‌ياندبوو، "كۆمارى ئيسلامى ئێران پشتيوانى له له‌سێداره‌دانى سه‌دام حوسێنى كرد، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مريكاييه‌كان هه‌وڵيانده‌دا پارێزگارى بكه‌ن".
گوتيشى: "ده‌ست له كاروبارى وڵاتانى دۆستى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه وه‌رده‌ده‌ين. بۆ رووخاندنى رژێمه فه‌رمانڕه‌واكانيان، تا ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتمان".
هه‌روه‌ها گوتبووى: "تا ئێستا پێنج تا شه‌ش وڵات له ژێر كۆنترۆڵ و هه‌ژموونى ئێراندان، دواى ئه‌وه‌ى له ژێر كۆنترۆڵى ئه‌مريكا ده‌رچوون".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانييه، ئه‌وه‌شى وتووه: "ئێستا كاتى راگه‌ياندنى ئيمپراتۆريه‌تى فارسييه له ناوچه‌كه‌دا".
سه‌دام حوسێن، (1937-2006)، له 1979 بووه سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له لايه‌ن دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراقه‌وه به تاوانى ئه‌نجامدانى كۆمه‌ڵكوژى له شارۆچكه‌ى دوجێلى شيعه نشين، بڕيارى له‌سێداره‌دانى له لايه‌ن دادوه‌ر ره‌ئوف ره‌شيد بۆ ده‌ركرا. له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و بڕياره له ته‌مه‌نى 69 ساڵيدا، له به‌ره‌به‌يانى يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربان له 30ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2006 له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقه‌وه له‌سێداره درا. دواى ئه‌وه‌ى ناوبراو له لايه‌ن ئه‌مريكاييه‌كانه‌وه راده‌ستى هێزه عێراقييه‌كان كرا. له ساتى له سێداره‌دانيدا، ژماره‌يه‌ك له هێزه ئه‌منييه‌كان كه فه‌رمانى له‌سێداره‌دانه‌كه‌يان جێبه‌جێكرد، هوتافيان بۆ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، كه ره‌وتێكى تائيفى شيعه‌كانه ده‌كێشا (وه‌ك ئه‌وه‌ى له سايتى وێكپيديا بڵاوكراوه‌ته‌وه).
ئ.ر