نوێترین چه‌كی رووسی پێشكه‌وتووترین تانكی سه‌ربازی جیهان تێكده‌شكێنێت
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" بڵاویكرده‌وه، ئێستا رووسیا چه‌كێكی زیره‌كی درووست كردووه، كه ده‌توانێت له‌ئاسمانه‌وه پێشكه‌وتووترین تانكه سه‌ربازییه‌كانی جیهان تێكبشكێنێت. وه‌ك ئاماژه‌شی پێكردووه، ئه‌و چه‌كه نوێیه‌ی رووسیا هه‌مان بۆمبی ئاسمانی ئه‌و مووشه‌كانه به‌كارده‌هێنێت، كه له كاتیۆشهكانهوه ئاراسته ده‌كرێن، به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌ی له‌وه‌یه كه له‌ئاسمانه‌وه ئامانجه‌كه‌ی دهپێكێنێت، نه‌ك له‌سه‌ر زه‌وی.
ئه‌و كه‌ناڵه ئاشكراشیكردووه، له ته‌نیا چه‌ند چركه‌ساتێكدا ئه‌و چه‌كه ده‌توانێت كاروانێكی تانكی و كامپیۆن و زرپۆشی سه‌ربازی له‌ناو ببات، به ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی و لیۆباردی ئه‌ڵمانیشه‌وه.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و چه‌كه، ئه‌وه‌یه كه ئامێرێكی بۆ زیادكراوه كه به تیشكی ژێر سوور كارده‌كات و هه‌موو چه‌ك و ئامێره جه‌نگییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌دۆزێته‌وه، دوای دۆزینه‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی، مووشه‌كی زیره‌ك یاخۆد ئه‌و بۆمبانه‌ی به‌په‌ڕه‌شووت هه‌ڵده‌درێن، به‌خێرایی دوو كیلۆمه‌تر له چركه‌یه‌كدا ئاراسته‌ی ئامانجه‌كه‌ی ده‌كات.
هه‌روه‌ها خاڵێكی دیكه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه ئه‌وه‌یه، كه بهپێچهوهانهی دژه تانكه‌كانی دیكه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی و له‌سه‌ر زه‌وی مووشه‌كه‌كانیان ئاراسته ده‌كه‌ن، ئه‌و به ستوونی له ئاسمانه‌وه ئامانجه‌كه‌ی تێك ده‌شكێنێت.
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش وایكردووه، پێشكه‌وتووترین تانك و كامیۆنی سه‌ربازی جیهانی له‌به‌رده‌م ئه‌و چه‌كه به‌رگه نه‌گرێت، چونكه خاڵی لاوازی سه‌رجه‌م تانكه سه‌ربازییه‌كان به "ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی و لیۆباردی ئه‌ڵمانی"شه‌وه ئه‌وه‌یه، كه سهربانهكهیان به دژه چه‌ك دانه‌پۆشراوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و چه‌كه نوێیه‌ی رووسیا زۆر به‌ئاسانی تێكیان بشكێنێت.
تانكی ئه‌برامز به پێشكه‌وتووترین تانكی سه‌ربازی جیهانی داده‌نرێت و درووستكراوی ئه‌مه‌ریكایه، بۆ یه‌كه‌م جاره چه‌كێكی دژه ئه‌و تانكه درووست ده‌كرێت، به‌ڵام دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئوكتۆبه‌ر و له‌كاتی هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانییان دوو له‌و تانكیانه له ناوچه‌كانی پردێ و مه‌حموودیه تێكبشكێنن، كه ئه‌مه‌ریكا به حكوومه‌تی عێراقی دابوون و عێراقیش راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كردبوون.
H.B