حزبوڵڵای عێراق چۆن ده‌ستی به تانكی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشت؟
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی "ده‌یلی بیست"ی ئه‌مه‌ریكی، راپۆرتێكی ده‌یڤید ئێكسی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن)، داوای له حكوومه‌تی عێراق كردووه تانكه ئه‌برامزه‌كان له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ربگرێته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، تا ئێستا عێراق ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه چه‌ند تانكی له‌و میلیشیایانه وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن.
له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، میلیشیاكانی حزبوڵڵا، له ساڵی 2015ه‌وه توانیویانه 9 تانكی پێشكه‌وتووی ئه‌مه‌ریكی، له جۆری ئه‌برامز ئێم وه‌ن وه‌ربگرن، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ش پنتاگۆن دانی به‌وه‌دا ناوه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، سه‌رقاڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و تانكانه‌ن.
ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانه، ده‌ڵێت: "له كۆتاییدا زیانه‌كه روویدا، به تایبه‌تیش ئه‌و كاته‌ی میلیشیا ئێرانییه‌كان، ئه‌و تانكه ئه‌مه‌ریكییانه‌یان له دژی كورد، كه هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكان، به‌كارهێنا".
ده‌یلی بیستی ئه‌مه‌ریكی، له زاری گوته‌بێژی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، گواستوویه‌ته‌وه: "ئێمه ده‌زانین، به‌شێكی زۆر له‌و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شی كردووه، به ته‌واوه‌تی له ژێر كۆنتڕۆڵی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداردا نییه".
گوته‌بێژه‌كه له په‌یامه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ریكا له كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه و رێكاری به‌په‌له‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییانه، بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار" ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، چه‌ند تانكێك له حه‌شدی شه‌عبی وه‌رگیراونه‌ته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌وانه باس له تانكی جۆری "ئه‌برامز ئێم وه‌ن" ده‌كات، كه كێشی هه‌ر یه‌كێكیان 70 تۆنه و یه‌كێكه له‌و تانكانه‌ی كه هێزی مارێنز و سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌كاری ده‌هێننن، هاوكات به گرنگترین تانكی هاوپه‌یمانانیش داده‌نرێت.
ده‌یڤید ئێكس ئاشكرای ده‌كات، مه‌زه‌نده ده‌كرێت عێراق نزیكه‌ی 140 تانكی له‌و جۆره‌ی له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتبێت، كه له ساڵی 2008ه‌وه ده‌ستیپێكردووه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دامه‌زراندنی فیرقه‌یه‌كی تایبه‌تی تۆپخانه، له جیاتی ئه‌و فیرقه‌یه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی بۆ سه‌ر عێراق، تێكیشكاند، نرخی هه‌ر تانكێكیش ئێستا 4.3 ملیۆن دۆلاره.
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته ئه‌مه‌ریكییه، كاتێك چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له باكووری عێراق و به‌تایبه‌تیش مووسڵه‌وه هاتن، چه‌ند تانكێكی له‌و جۆره‌یان كه‌وته ده‌ست، نزیكه‌ی 5 تانكیش له شه‌ڕه‌كانی دژی داعش سووتان، چه‌ندین تانكی دیكه‌ش په‌كیان كه‌وت و تێك‌شكان، ئێستاش هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراونه‌ته‌وه، كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2015ـه و تانكی ئه‌برامز ئاڵای كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی له‌سه‌ر ده‌شه‌كێته‌وه، ئه‌و میلیشیایه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا به گرووپێكی تیرۆریستی داده‌نرێت، له گرته‌یه‌كی دیكه‌شدا ده‌ركه‌وتووه، له‌سه‌ر ئه‌برامزێك نووسراوه "كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا"، كه كه‌تیبه‌یه‌كی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن.
پێشتر و له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، دوو تانكی ئه‌برامز ئێم وه‌ن، له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه له ناحیه‌ی پردێ و مه‌حموودیه، تێك‌شكێنران، له‌و كاته‌ی كه میلشیاكانی حه‌شد هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان.
ا. م