فیفا بڕیاری كۆتایی دا و مۆندیالی 2022، له‌ قه‌ته‌ر وه‌رده‌گرێته‌وه‌

دوو وڵات بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 به‌ربژێرن

فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی "فیفا" نزیکە شەرەفی میوانداریکردنی مۆندیالی2022  لە قەتەر وه‌ربگرێته‌وه‌.

گۆڤاری فۆکسی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، فیفا بڕیاری کۆتایی لەبارەی یەکلاکردنەوەی کەیسی میوانداریکردنی مۆندیالی 2022ی یەکلاکردووەتەوە و بڕیارە لە دوای تەواوبوونی مۆندیالی رووسیا، وردەکارییەکان ئاشکرا بکات.

لە راپۆرتی گۆڤارەکەدا هاتووە، پێشبینیی دەکرێت، لەکاتی سەندنەوەی مافی میونداریکردنی مۆندیال لە قەتەر، ئەوا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بەربژێرن بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانیەتییە گەورەکەی جیهان.

ماوەیەکی درێژە بەردەوام رەخنە لە شێوازی هەڵبژاردنی قەتەر بۆ میوانداریکردنی مۆندیال دەکرێت و فیفاش دەیەوێت ئەم کەیسە یەکلابکاتەوە.