ئه‌مڕۆ له خولی نایابی ئینگلیزی كلاسیكۆی ئاگرین به‌ڕێوه ده‌چێت
له گه‌ڕی 28ـه‌می پرێمه‌رلیگ، له یاریگه (ئۆڵد ترافۆرد) له كاتژمێر 05:05 خوله‌ك به كاتی كوردستان مانچێسته‌ر یونایتد میوانداریی چێڵسی ده‌كات.
دوایینجار كه ئه‌م دوویانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه به‌یه‌كگه‌یشتن وه‌رزی رابردوو بوو كاتێك مان یونایتد به دوو گۆووی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی بلووز هێنا.
یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی له قۆناخی یه‌كه‌م له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج به تاكه گۆڵێكی ئالڤارۆ مۆراتا شكستی به شه‌یتانه سووره‌كان هێنا، ئه‌م یارییه بۆ مۆرینهۆ یاری تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌بێت و ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له یارییه‌كه بۆ پۆلێنی دووه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ بگه‌ڕێته‌وه.
مۆرینهۆ راهێنه‌ری پورتوگالی یانه‌ی مان یونایتد بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێكانه‌وه له تواناكانی (ئاندرێ هێرێرا) بێبه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام له هێڵی پێشه‌وه هه‌موو هیوایه‌كانی له رۆمیلۆ لۆكاكۆ كۆكردته‌وه كه ئه‌م وه‌رزه 12 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ كردووه.