ئه‌مڕۆ ئارسێناڵ و مانچێسته‌ر سیتی ئاگر له یاریگه‌ی وێمبلی به‌رده‌ده‌ن
ئه‌مڕۆ له یاریی كۆتایی جامی كاراباو له یاریگه‌ی وێمبلی له له‌نده‌ن له كاتژمێر 7:30ـی ئێواره به كاتی كوردستان، یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی و ئارسێناڵ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له قۆناخی پێشكۆتایی له یانه‌ی بریستۆل سیتی برده‌وه و بلیتی فایناڵی بڕی، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئارسێناڵ شكستی به یانه‌ی چێڵسی هاوشاری هێنا و خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی جامی كاراباو.
ئه‌م دوویانه‌یه ئه‌م وه‌رزه له گه‌ڕی یازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ له یاریگه‌ی ئیتیحاد به‌یه‌ك گه‌یشتن یارییه‌كه‌ش به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به‌سوودی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كۆتایی هات.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له مێژووی خۆیدا 4 جار ناسناوی جامی رابیته‌ی ئینگلاندی بردته‌وه كه ئه‌م وه‌رزه ناوه‌كه‌ی بۆ (كاراباو) گۆڕدراوه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئارسێناڵ ته‌نیا 2 جار ئه‌م ناسناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له جامی رابیته‌ی ئینگلیزی خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌ییه و 8 جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.