ماكرۆن بۆ ئه‌ردۆغان: پێويسته ئاگربه‌ست عه‌فرينيش بگرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێل ماكرۆن رايگه‌ياند، پێويسته بڕيارى ئاگربه‌ستى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى سوورياوه، عه‌فرينيش بگرێته‌وه.
ماكرۆن، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، پێويسته ئاگربه‌ست له ته‌واوى خاكى سووريادا كارى پێبكرێت.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى فه‌ره‌نسا، له‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌دا، ماكرۆن داواى له ئه‌ردۆغان كردووه، رێزى بڕيارى ئاگربه‌ست بگرێت.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌ك له سه‌رۆكايه‌تى توركيا، رايگه‌ياند، ئه‌ردۆغان، له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا ره‌وشى عه‌فرينى بۆ ماكرۆن روونكردووه‌ته‌وه. باسى له‌وه كردووه، توركيا ده‌يه‌وێت ئاواره‌كانى سووريا بگوازێته‌وه و له عه‌فرين نيشته‌جێيان بكات.
ئه‌م داوايه‌ى فه‌ره‌نسا دواى ئه‌وه هات، كه نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بڕيارى راگه‌ياندنى ئاگربه‌ستى له سووريا ده‌كرد.
ئامانجى سه‌ره‌كى بڕياره‌كه، راگرتنى سه‌رجه‌م ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كان بوو له سووريا، به‌ڵام توركيا ره‌تيده‌كاته‌وه پابه‌ندى بڕياره‌كه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بێت و به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين، كه له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردووه‌وه ده‌ستى پێكردووه.
ئ.ڕ