ئه‌نقه‌ره: ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت بڕيارى ئاگربه‌ستى سووريا بشێوێنێت
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژێك به ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت بڕيارى ئاگربه‌ستى سووريا بشێوێنێت و لێدوانى ئه‌مريكا له باره‌ى عه‌فرينه‌وه هه‌وڵدانه بۆ شێواندنى بڕياره‌كه.
حامى ئاكسۆى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، گوتى: لێدوانى هێزه‌ر نوێرت، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له باره‌ى عه‌فرينه‌وه، هه‌وڵدانه بۆ شێواندنى بڕيارى ئاگربه‌ستى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به سووريا.
پێشتر، هێزه‌ر نوێرت رايگه‌ياندبوو، پێويسته توركيا به‌و په‌ڕى وردييه‌وه، جارێكيديكه بڕيارى ئاگربه‌ستى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى سوورياوه بخوێنێته‌وه.
ئاكسۆى گوتى: لێدوانه‌كانى نوێرت هيچ بنه‌مايه‌كيان نييه. به‌ڵگه‌شه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان نايانه‌وێت له په‌يامى بڕياره‌كه بگه‌ن و ده‌يانه‌وێت بيشێوێنن. بڕياره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش به ئامانجى پاراستنى مه‌ده‌نييه‌كان ده‌ركراوه.
پێشتريش جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، به‌كر بۆزداغ، ره‌تيكردبوويه‌وه توركيا پابه‌ندى بڕيارى ئاگربه‌ستى نێوده‌وڵه‌تى له سووريا بێت و رايگه‌ياندبوو، توركيا به‌رده‌وام ده‌بێت له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين.
ئ.ڕ