ئه‌مه‌ریكا: شه‌ڕی داعش به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆتایی نه‌هاتووه
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رایده‌گیه‌نێت، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی "داعش" خۆی له‌گه‌ڵ شكسته‌كاندا ده‌گونجێنێت له عێراق و سووریا, هۆشداری له خۆڕێكخستنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ش ده‌دات، كه ره‌نگه ببێته گرووپێكی جیهادی لامه‌ركه‌زی و بڵاوتر و مه‌ترسیدارتر له رابردوو.
ناسان سيلز, رێكخه‌ری دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، له كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆر له واشنتن ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه یه‌ك به یه‌كه‌كانمان به‌سه‌ر رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له مه‌یدانی جه‌نگ، به‌ڵام رێكخراوه‌كه توانیویه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ شكسته‌كان رابهێنێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌نگ كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵكو ئێستا قۆناخێكی نوێیه، ئێمه له قۆناخی سه‌ربازییه‌وه ده‌چینه قۆناخێكی مه‌ده‌نی بۆ زیاتر له‌ناوبردنی رێكخراوه‌كه".
به بۆچوونی سیلز، ئه‌و رێكخراوه ئێستا بووه‌ته لامه‌ركه‌زی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له پێشكه‌وتن و خۆگونجاندندایه.
به گوێره‌ی گوته‌كانى سیلز، له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه له واشنتن، ئه‌مه‌ریكا پشت به سێ ئامراز ده‌به‌ستێت له‌و قۆناخه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌وانیش سه‌پاندنی سزای دارایی، لیستی ناوه‌كان له گه‌شته ئاسمانییه‌كان و داتا و زانیاری بایۆمه‌تری له كۆنتڕۆڵكردنی سنووره‌كان, هاوكات داوا له ته‌واوی وڵاتانی دیكه ده‌كات، هه‌مان هه‌نگاوی وڵاته‌كه‌ی بگرنه‌به‌ر.
سیلز راشیده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، خراوه‌ته سه‌ر شكستهێنانی رێكخراوی داعش، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت، چیدیكه داعش ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه، به‌ڵكو ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه.
وێڕای راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی شه‌ڕی دژی داعش له عێراق، به‌ڵام تا ئێستاش رێكخراوه‌كه جموجۆڵی له هه‌ندێك ناوچه ماوه و ئه‌مه‌ریكاش به‌رده‌وام هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ده‌دات.
ا. م