به‌رهه‌م ساڵح: شۆڤێنییه‌كانی عێراق ده‌یانه‌وێت مافه ره‌واكان له كورد بسه‌ننه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری به‌بۆنه‌ی یادی 27 ساڵه‌ی راپه‌رین، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند: "له به‌غدا شۆڤینییه‌كانی عێراق ده‌یانه‌وێت مافه ره‌واكان له كورد بسه‌ننه‌وه و پێگه و سه‌نگی كورد بگه‌ڕێننه‌وه سه‌رده‌می پێش راپه‌رین".
له په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه پێویسته هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان یه‌كگرتوو بن بۆ باشكردنی ژیانی خه‌ڵك و سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه.