له عه‌فرین 13 هاووڵاتی شه‌هید بوون و به‌ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون
K24- هه‌ولێر:
بروسك حه‌سه‌كه، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له عه‌فرین رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شاری جندرێسی له سنووری شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، 13 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوون و به ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون.
وته‌بێژی یه‌په‌گه له عه‌فرین به كوردستان 24 راگه‌یاند، فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا به سه‌ختی ناوچه‌ی جندرێسی سه‌ر به شاری عه‌فرینی بۆردومانكرد و، له‌ناو شه‌هیده‌كاندا 3 منداڵیش هه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، په‌یامنێری كوردستان 24 له عه‌فرین رایگه‌یاند، له شه‌وی رابردووه‌وه، گوند و ناوچه‌كانی سنووری شاری عه‌فرین به سه‌ختی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیاوه بۆردومان ده‌كرێن و، به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌وی رابردووی ئافره‌تێك له گوندی قه‌ره‌ته‌په شه‌هید بوو و، 22 هاووڵاتیش بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 گوتیشی، هێزه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گونده‌كانی قه‌ره‌ته‌په و به‌ربه‌نێی سه‌ر به ناوچه‌ی راجۆ، ناوه‌ندی شاری جندرێس، گونده‌كانی سینكا، مه‌یدانكێ، ده‌رویشی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را، گوندی ئه‌ره‌ند له ناوچه‌ی شیێ، ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی مابه‌تا و گوندی شیتكای سه‌ر به‌و شارۆچكه‌یه سه‌ختتر كردووه.
ئه‌و هێشرانه‌ی سوپای توركیا له‌كاتێكدان، دوێنێ پانۆس مۆمتزیس، به‌ڕێوه‌به‌ری هاوكاری مرۆیی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردبوو، دان به‌خۆیاندا بگرن پابه‌ندی ئاگربه‌ست بن و جه‌ختی كرده‌وه، هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا تێپه‌ڕیوه و، له عه‌فرینه‌وه به به‌رده‌وامی راپۆرتی پیشێلكاری و كوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل ده‌گاته به‌رده‌ستیان.
له‌مباره‌شه‌وه، دوێنێ ئه‌نجێلا ره‌شۆ، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی توندروستی له عه‌فرین رایگه‌یاندبوو، له‌كاتی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عه‌فرین، تائێستا 33 هاووڵاتی سڤیل له سنووری ئه‌و شاره شه‌هید بوونه.
ئه‌نجێلا ره‌شۆ، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ كوردستان 24 ئاشكرایكرد، له‌سه‌ره‌تای هێرشی توركیاوه بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین، به‌لایه‌نی كه‌م 212 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوونه و 621 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
هێرشه‌كه‌ی سوپای توركیا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریا كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتگیری ده‌كرێن، پێی ناوه‌ته 45 رۆژییه‌وه، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستی عه‌فرینیش دووپاتیكرده‌وه، تیمه‌كانیان به هه‌موو توانكانیانه‌وه ئه‌ركه‌كانیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام پێویستی زۆریان به ده‌رمان هه‌یه.
H.B