ده‌كرێته‌وه‌و ناكرێته‌وه.. ده‌فڕێ و نافڕێ
K24 - هه‌ولێر:
تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کوردستان24 ی راگەیاند، بەمەبەستی گەشتی عەمرەکاران بۆ سعودیە ، گەشتی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە. گوتیشی، گەمارۆی سەر ئاسمانی هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ گەشتی عەمرەکاران هەڵگیراوە و گەشتە نێودەوڵەتییەکان وەکو خۆی ماوەتەوە. ئاماژەی بەوەشدا، هیچ وادەیەک بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دیارینەکراوە.
هه‌روه‌ها گووتی به‌هۆی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه 37 ملیۆن دۆلار زیانمان به‌ركه‌وتووه‌و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش 24 كاتژمیر فرۆكه‌خانه له به‌رده‌م گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراق كراوه‌یه بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاره‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری بده‌ن.
قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له كاتیكدایه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی رۆژی سێشه‌ممه 6/3/2018 رایگه‌یاند، تا نه‌ورۆز فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كرێنه‌وه، هه‌ر چه‌نده رۆژی 26/2/2018 تا كۆتایی مانگی ئایار بڕیاری دریژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ر دوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی دریژكرده‌وه كه له 29/9/2017 بڕیاری راگرتنی به‌هۆی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌سه‌ردا سه‌پاندن.