حدك: ئێران بە ئەنجامدەری تیرۆركردنی فەرماندەكەمان دەزانین
K24 - ھەولێر
فەرماندەیەكی پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) لە گوندێكی سنووری دەڤەری راپەڕین كوژرا، لە راگەیەندراوێكیشدا حدك رایدەگەیەنێت، ئێران بە ئەنجامدەری تیرۆركردنی ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دەزانن.
عومەر باڵەكی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "بەداخەوە شەوی رابردوو قادر قادری، كە فەرماندەیەكی پێشمەرگەی حدك بوو لە گوندی ھەرتەلی سنووری شارەدێی سەروچاوەی دەڤەری راپەڕین شەھیدكرا".
دوای ئەو رووداوە سکرتاریەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "شه‌وی رابردوو هاوڕێ قادر قادری، کادر و فه‌رمانده‌ی لێوه‌شاوه‌ی حزبی دیموکراتی کوردستان که به ئۆتۆمبێلی خۆی به سه‌ردانێك چووبووه، میحوه‌ری بالیسان- چوارقوڕنه، به داخه‌وه دره‌نگانی شه‌و ده‌درێته به‌ر ده‌سڕێژی گولـلە و ته‌رمه‌که‌ی که زیاتر له 20 گولـلەی بەركه‌وتووه، له ده‌وروبه‌ری ئۆتۆمبێلەكەی له نزیك گوندی "هه‌رته‌لێ" دۆزراوه‌ته‌وه". ده‌رده‌که‌وێ که ناوبراو له ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلەكەی ده‌سڕێژی لێکراوه. ته‌رمه‌که‌ی له‌لایه‌ن پۆلیس بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رانیه راگوێزراوه و لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که هه‌م له لایه‌ن پۆلیس و هه‌م له لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منیه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه ده‌ستی پێکردوه".
لە راگەیەندراوەكەی حدك ھاتووە: "ھاوڕێ قادر قادری، کێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ هیچ که‌س و لایه‌نێك نه‌بووه، هه‌روه‌ها به وە‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستیه‌ش که کۆماری ئیسلامی له دوو ساڵی رابردوودا، چه‌ندین پیلانی تیرۆریستیی له هه‌رێمی کوردستان له دژی بنکه‌کان و تێکۆشه‌رانی کوردی رۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه بردوون، ئێمه رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌کرێگیراوه‌کانی به ئه‌نجامده‌ری تیرۆری ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی حزبمان ده‌زانین".
ئەمە لەكاتێكدایە ھەفتەی رابردوو لە رووداوێكی ھاوشێوەدا لە شارەدێی بنەسڵاوە دوو ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) كرانە ئامانج و بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێك كە لەژێر ئۆتۆمبێلەكەیان سەباح رەحمان، ئەندامی حدكا گیانی لەدەستداو باوكی بە سەختی برینداربوو.
ھ.م