حەشدی شەعبی یەكێتی لە كەركووك ھێنایە دەنگ
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی ژمارەیەك میدیای عێراقی بڵاویان كردەوە، كە گرووپێكی حەشدی شەعبی ھەڕەشەی لە مەڵبەندی دووی یەكێتی لە كەركووك كردووە، كە بەھیچ شێوەیەك ئاڵای كوردستان بەرزنەكەنەوە، مەڵبەندی یەكێتی روونكردنەوە دەدات، بەڵام باسی بابەتی ئاڵای كوردستان ناكات.
لە روونكردنەوەی مەڵبەندی یەكێتی ھاتووە: "هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌یەك له مه‌ڵبه‌ند نەكراوەو ئه‌و هێزه‌ش كه باسی لێوه ئه‌كرێ ته‌نها باره‌گایه‌كی بچووكیان له كه‌ركووكدا هه‌یه له‌و پێگه فه‌رمی و ئیداریه نییه و بۆشی نییه هه‌ڕه‌شه له هێزێكی ره‌سه‌ن و خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی فراوانی كه‌ركووك بكا".
پێشتر ژمارەیەك میدیای عێراقی لە زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرایان كردبوو "نووسینگه‌ی گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق له پارێزگای كه‌ركووك، نووسراوێكیان بۆ مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی له پارێزگای كه‌ركووك ناردووه و هۆشداریان پێداون كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاڵای كوردستان به‌رز نه‌كه‌نه‌وه".
لە بەشێكی روونكردنەوەكەی مەڵبەندی دووی یەكێتی لە كەركووك، ئاگاداری ھاووڵاتیان دەكات كە بەشداری لە بۆنەكانی رۆژی جلی كوردی و جەژنی نەورۆز بكەن، بەڵام بە ھیچ شێوەیەك باسی ئاڵای كوردستان نەكراوە.
لە 16 ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، حەشدی شەعبی بە ھاوكاری گرووپێكی نێو یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەركووكی داگیركرد، دواتر ئاڵای كوردستانی لەسەر ھەموو دامودەزگا و شوێنە گشتییەكانی شارەكە قەدەخە كرد.