"كه‌شتییه‌كه‌مان نغرۆ ده‌بێت"
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆككۆماری ئێران هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر كۆششه‌كان بچنه خزمه‌تی ده‌زگای دیكه‌ی ناحكومی وڵاته‌وه "كه‌شتییه‌كه‌ی رژێم" نغرۆ ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاریی حكومه‌تدا رۆحانی هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرن و به "كه‌م عه‌قڵ" ناویبردوون و ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، كه‌سانێك هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت لاواز بكه‌ن، ده‌چن پاڵپشتی ده‌زگای دیكه‌ی ناحكومی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كاره ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت و ده‌بێته هۆی نغرۆبوونی ئه‌و كه‌شتییه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئێران تێدایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت لاواز بێت، پاڵپشتی ده‌زگای دیكه ده‌كه‌ن، به‌ڵام پرسه‌كه به‌و جۆره نییه و ئێمه هه‌موومان له یه‌ك كه‌شتیداین، ئه‌گه‌ر به‌شێكی كه‌شتییه‌كه تێكبشكێت، به‌هه‌موو سه‌رنشینه‌كانییه‌وه نغرۆ ده‌بێت".
به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش رۆحانی رژێمی ئێرانی به "شه‌مه‌نده‌فه‌ر" چواندبوو و گوتبووی: "هه‌ندێك له‌وانه‌ی له شۆڕشدا به‌شداربوون، له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه دوورخراونه‌ته‌وه، هه‌موو ده‌زگا و هێز و رژێم و دامه‌زراوه‌كان به‌رپرسن به‌رامبه‌ر گه‌ل و ده‌بێت له هه‌مووان بپرسرێته‌وه‌و كار به ده‌ستوور بكرێت".
ململانێكانی ناو كایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی و پرسی لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی حكومه‌ته‌كه‌ی رۆحانی، كێشه‌كانی خستووه‌ته سه‌ر به‌ڕه و رۆژانه لێدوانی دژ به یه‌ك له میدیاكانه‌وه ده‌ده‌ن.