ئه‌ردۆغان: پێويسته حوكمه‌كانى ئيسلام نوێ بكرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، پێويسته حوكمه‌كانى شه‌ريعه‌تى ئيسلام تازه بكرێنه‌وه، چونكه هه‌ندێك له‌و حوكمانه بۆ چه‌ند سه‌ده‌يه‌ك به‌ر له ئێستا بوونه و ناكرێت جێبه‌جێبكرێن.
له ميانى به‌شداريكردنى له چالاكييه‌كانى وه‌زاره‌تى خێزان و سياسه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى وڵاته‌كه‌ى، ئه‌ردۆغان له ئه‌نقه‌ره وتارێكى پێشكه‌شكرد و تێيدا گوتى: "هه‌ندێكجار زانايان فه‌توا و لێدوانى له‌و جۆره له باره‌ى ئافره‌تانه‌وه ده‌ده‌ن، كه له ئاينى ئێمه‌دا پێگه‌يه‌كيان نييه".
گوتيشى: "ئه‌وان له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێمه‌دا ناژين، له جيهانێكى ديكه‌دا ده‌ژين. په‌كيان تا راده‌يه‌ك كه‌وتووه، كه نازانن ئيسلام پێويستى به نوێكردنه‌وه‌يه".
سه‌رۆكى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "ناكرێت حوكمه‌كانى پێش 14 يان 15 سه‌ده‌ى ئيسلام له ئێستادا جێبه‌جێ بكرێن. ئيسلام به گوێره‌ى شوێن و كات و ره‌وش ده‌گۆڕێت. ئه‌وه‌ش جوانى ئيسلامه".
ئه‌ردۆغان داواشيكرد، ده‌روازه‌ى كۆشش و هه‌ڵهێنجاندنى بۆچوونى شه‌رعى بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئيسلام بتوانێت له‌گه‌ڵ ژيانى ئه‌م رۆژگاره‌دا بگونجێت".
وته‌كانى ئه‌ردۆغان له باره‌ى نوێكردنه‌وه‌ى حوكمه ئاينييه‌كانى ئيسلام، له كاتێكدايه، جێنشينى سعووديه محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، سه‌رۆكى توركياى به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه هه‌وڵى بنياتنانه‌وه‌ى خيلافه‌تى ئيسلامى و ده‌وڵه‌تى عوسمانييه‌كان ده‌دات، كه به‌ر له سه‌د ساڵ كۆتايى پێهاتووه، ده‌دات.
سه‌رچاوه: خه‌به‌رتورك
ئ.ر