هاوپه‌یمانه‌كان ده‌بنه ركابه‌ری یه‌كتری
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره له 12/5/2018 به‌ڕێوه بچێت، جموجووڵی ژووره داخراوه‌كانیش له‌نێوان قه‌واره سیاسییه‌كان زیاتر بووه‌و پرسی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی ئه‌و وڵاته پڕ كێشه‌ی تازه له جه‌نگێكی سێ ساڵه‌ی دژی داعش هاتووه‌ته ده‌ره‌وه زۆرترین لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.
له‌ناو ژووره داخراوه‌كاندا، جموجووڵ بۆ پاڵپشتی ئه‌م یان ئه‌و كاندیدی قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌ستیپێكردووه، پرسیاری سه‌ره‌كی ئێستا ئه‌وه‌یه پاش شه‌ڕی داعش و بۆ قۆناغی شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی كێ ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق؟.
عه‌بادی و مالیكی
پێده‌چێت به چانسترین كاندید بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خولێكی دیكه سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جیكردنی عێراق وه‌ربگیڕت، حه‌یده‌ر عه‌بادی بێت، چونكه پێیوایه ئه‌و رێبه‌رایه‌تی عێراقی بۆ كۆنترۆڵكردنی سێ یه‌كی خاكه‌كه‌ی له ده‌ست تیرۆر كردووه‌و هه‌ر بۆیه قه‌واره‌كه‌یشی به‌ناوی "سه‌ركه‌وتن" كردووه.
به‌ڵام رێگاكانی به‌رده‌م عه‌بادی ته‌خت نین و له‌ناو قه‌واره شیعییه‌كاندا رووبه‌ڕووی ركابه‌رییه‌كی توند بووه‌ته‌وه.
هه‌ر چه‌نده عه‌بادی و نووری مالیكی سه‌ر به حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامین، به‌ڵام ئه‌مجاره به دوو لیستی جیا ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان دوای هه‌وڵێكی زۆر نه‌یاتوانی یه‌كێكیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیستێكی یه‌كگرتوو قایل بكات.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر توركمانه و سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی ده‌عوه‌یه، پێیوایه عه‌بادی چانسی زیاتری هه‌یه ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران و لیستی سه‌ركه‌وتن زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت".
جه‌عفه‌ر دیارترین كاندیدی لیستی هاوپه‌یمانی سه‌ركه‌وتنی عه‌بادییه و به ئاژانس ئه‌نادۆڵوی گوتووه: "كه‌شوهه‌وای گشتی بۆ عه‌بادی ره‌خساوه تا بۆ دووه‌م جار ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، چونكه لای خه‌ڵك قبووڵكراوه‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه كاریگه‌ریی زۆریان درووستكردووه".
به‌ڵام ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی لیسته‌كه‌ی عه‌بادی، ترسی ئه‌وه‌یشی كه‌وتووه‌ته دڵه‌وه كه كشانه‌وه‌ی زوووه‌ختی ئه‌و لایه‌نانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له لیستی سه‌ركه‌وتن، ده‌رهاویشته‌ی نێگه‌تیڤی بۆ سه‌ریان هه‌بێت له دوای هه‌ڵبژاردندا، چونكه هاوپه‌یمانی فه‌تحی هادی عامری، دوای رۆژێك له چوونه ریزی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی كشایه‌وه".
هاوپه‌یمانی فه‌تح له 18 قه‌واره‌ی باسكی سیاسی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پێكهاتووه كه دیارترینیان رێكخراوی به‌دری هادی عامری و عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌قه به سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی و له ئێرانه‌وه نزیكن.
زۆربه‌ی ئه‌و گرووپانه‌ی حه‌شد، ئێران هه‌ڵیان ده‌سوڕێنێ، هه‌ر چه‌نده به‌شدارییان له شه‌ڕی داعش كرد، به‌ڵام پێشێلكاریی زۆریان به‌رامبه‌ر سوننه‌كان له باكوور و رۆژئاوای عێراق و كوردی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه. هه‌ر چه‌نده سه‌ركرده‌كانی حه‌شد ئه‌و پێشێلكاریانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
سێ سیناریۆكه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق سێ سیناریۆی له به‌رچاوگرتووه‌و پێیوایه، سیناریۆی یه‌كه‌م پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئیئتیلافی ته‌وافووقی بێت به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی. دووه‌م، پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی بێت به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، سێیه‌م، كه‌سایه‌تییه‌كی شیعه كه له سعوودیه و ئه‌مریكاوه نزیكه ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت".
ركابه‌ری دیكه‌ش هه‌ن
جگه له عه‌بادی و مالیكی كه‌سانی دیكه‌ش هه‌ن ناویان هاتووه‌ته ناو ناوان و چانسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ببنه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌ستاوه. وه‌ك ئه‌وه‌ی شاره‌زایانی كاروباری عێراق ده‌یڵێن.
ئه‌حمه‌د ئه‌بیه‌ز، شاره‌زای سیاسی ده‌ڵێت: "سه‌ركرده ته‌قلیدییه‌كانی وه‌ك مالیكی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هه‌ڵنابژیرن، مالیكی هه‌وڵ ده‌دات كاندیدێكی دیكه‌ی به‌ره‌كه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌و پۆسته نه‌ك خۆی".
ئه‌و شاره‌زا سیاسییه پێیوایه، مالیكی هه‌وڵ ده‌دات جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، قوسه‌ی سوهێل، یان وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئیستا، محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی بگه‌یه‌نێته سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت. هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی حه‌شده‌كان (هاوپه‌یمانی فه‌تح) پاڵپشتی قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆ بكه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته كه سه‌ر به رێكخراوی به‌دره به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و بكرێته ركابه‌ری عه‌بادی.
ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری ده‌بێت
نه‌ریت وایه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ده‌بێت ئێران پیرۆزبایی لێ بكات كه خاوه‌نی هه‌ژموونه به‌سه‌ر شیعه‌كانه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مریكا چونكه ئه‌و رژێمی سه‌ددام حسێنی رووخاند و تا كۆتاییه‌كانی 2011 به كرده‌یی خاوه‌ن كاریگه‌ریی بووه له عێراق.
ئه‌حمه‌د ئه‌بیه‌ز پێیوایه، ئه‌مجاره كاریگه‌ری ئه‌مریكا بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له هه‌موو جاره‌كانی پێشتر زیاتره، چونكه واشنتن گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی زیادبوونی رۆڵی ئێران له عێراق، پاشه‌كشه‌ی به رۆڵی ئه‌مریكا كردووه. به‌تایبه‌ت تاران به‌ته‌واوه‌تی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان سه‌پاندووه و ئه‌مریكا پاشه‌كشه‌ی زۆری كردووه. به‌تایبه‌تی ئێستا هاوپه‌یمانی سائیروون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی عه‌بادی، تا راده‌یه‌ك له هه‌ژموون و میزاجی ئێران دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌و تاران به ته‌نها ناتوانێت بڕیاریان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
سوننه و كورد له‌و پۆسته دوورن
چه‌ند ساڵی پێشوویش هه‌روا بووه، كورده‌كان و عه‌ره‌بی سوننه كێبڕكێیان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌میشه هه‌وڵیانداوه كه‌سێكی میانڕه‌وی شیعه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت.
زافر ئه‌لعانی، په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان كه گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی سوننه كانی عێراقه و خاوه‌نی 53 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقن ده‌ڵێت: "ئێمه ركابه‌ری برایانی شیعه نین بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ڵام به‌لامانه‌وه گرنگه كه‌سێكی میانڕه‌و ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت و خاوه‌نی تێڕوانینێكی نیشتمانی بێت و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بگێڕێته‌وه بۆ رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی".
به‌ڵام به دووریشی زانیوه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌نها چاویان له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و گوتوویه‌تی: "پرسه‌كه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه و رێژه‌ی ده‌نگی قه‌واره‌كان، پاشان ئه‌و ده‌نگانه ده‌كه‌ینه بنه‌مای تێڕوانین و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ قه‌واره‌كانی دیكه‌دا".
به‌ڵام موحسین سه‌عدوون كه په‌رله‌مانتاری كورده و سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه ده‌ڵێت: "ئه‌و ناوانه‌ی باس ده‌كرێن ته‌نها پێشبینییه، تا ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌رنه‌چیت كه‌س ناتوانێت له ئیستاوه ده‌سته‌به‌ری پۆسته‌كه بكات".
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ عه‌بادی ده‌ڵیت: "دوای جێبه‌جێ نه‌بوونی زۆرێك له به‌ڵێنه‌كانی كه له ماوه‌ی رابردوودا داوونی، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی بنبڕكڕكردنی گه‌نده‌ڵی، زۆر كه‌س چانسی خۆیان له ده‌ستداوه".
له كۆتاییدا رایگه‌یاندووه: "كێشه‌ی زۆرمان له هه‌رێم هه‌یه و هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، پاڵپشتی ئێمه بۆ هه‌ر قه‌واره یان كاندیدێك ده‌وه‌ستێته سه‌ر توانای ئه‌وان له جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و سیستمی فیدراڵی له عێراق و پاڵپشتی هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی ناكه‌ین كه له‌وباره‌یه‌وه سیاسه‌تی روون نه‌بێت".