دوای 16ی ئۆکتۆبەر هەڕەشەی تیرۆر بۆ سەر حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیادیکردووە
K24 - ههولێر:
لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر, هەڕەشەی تیرۆر بۆ سەر حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیادیکردووە و بەپرسێکی حزبی دیموکراتیش دەڵێت: "لە بەشێکی هەرێمی کوردستان ئێران باڵا دەستە".
به گوێرهی ئامارێکیش لە دوای ساڵی 1990, تا ئێستا زیاتر لە 300 کادری حزبەکانی رۆژهەڵات لەلایەن ئێرانەوە لە باشووری کوردستان تیرۆر کراون.
حزبەکانی رۆژهەڵات بەرزبوونەوەی دیاردەی تیرۆر و هەڕەشە دەگەرێننەوە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە بەرامبەر خۆپیشاندانەکانی ئێران و بەشێکی مەبەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بۆ درزخستنە ناو حزبەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستانه، بە تایبەت دروستکردنی کێشە لە نێوان خەڵک و ئەو حزبانە.
به گوێرهی ئامارەکانی حزبەکانی رۆژهەڵات, لە ساڵی 1990 تا 2018 زیاتر لە 300 کادری ئەو حزبانە لە باشووری کوردستان لەلایەن ئێرانەوە تیرۆرکراون. رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەریش مەترسی تیرۆر تۆقاندنی زیاتری لای ئەندامان کادرانی حزبەکانی رۆژهەڵات دروست کردووە.
ا. م