په‌رله‌مانتارێكی رووسیا گێچه‌ڵی سێكسی به زه‌خارۆڤا كردووه
K24 - هه‌ولێر
ماریا زه‌خارۆڤا، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رۆژی شه‌ممه 10/3/2018 ئاشكرای كرد، له‌لایه‌ن لیۆنید سلۆتسكی، په‌رله‌مانتاری رووسیاوه گێچه‌ڵی سێكسی پێكراوه‌و پێشتریش چه‌ند ژنه رۆژنامه‌وانێكی رووسی هه‌مان تۆمه‌تیان ئاراسته‌ی ئه‌و نوێنه‌ره كردووه.
كاتێك كه‌ناڵی NTVـی رووسی ده‌رباره‌ی تۆمه‌تباركردنی ئه‌و نوێنه‌ره به گێچه‌ڵی سێكسی پرسیاری له زه‌خارۆڤا كردووه، گوتوویه‌تی: "من له سانپترسبۆرگی باكووری رۆژئاوای رووسیا بووم، كاتێك لیۆنید له چێشتخانه ده‌ستی به قسه و گێچه‌لی سێكسی كردووه".
زه‌خارۆڤا ده‌ڵێت: "ئه‌و رووداوه 5 ساڵ پێش ئێستا بووه‌و ئه‌وكاته زۆر ناسراو نه‌بووم، ئه‌وكاتیش به‌هۆی ئاماده‌بووانه‌وه هیچ قسه‌یه‌كم نه‌كردووه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵیت: "نه‌یارم له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن نابێت باسی گێچه‌ڵی سێكسی بكرێت، داوا له قوربانیانی ده‌ست گێچه‌ڵی سێكسی ده‌كه‌م هه‌موویان ئاشكرا بكه‌ن، ئێستا و هه‌ر له شوێنی خۆیانه‌وه ئه‌و كاره بكه‌ن".
پێشتریش چوار ژنه رۆژنامه‌وانی رووسی، هه‌مان تۆمه‌تیان ئاراسته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كردبوو كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌رله‌مانه و گوتبوویان: "گێچه‌ڵی سێكسی پێكردووین، به‌تایبه‌تی قسه‌ی وای به‌رامبه‌رمان كردووه سێكسی بووه‌و هه‌وڵیشیداوه ناچارمان بكات تا ماچی بده‌ینێ".