به ڤیدیۆ.. بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئارسێناڵ چی روویدا
له گه‌ڕی 30ـه‌می خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی ئارسێناڵ تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له واتفۆرد كرده‌وه و له یاریگه‌ی ئیمارات له له‌نده‌ن به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له خوله‌كی 8ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، شكوردان موستافی به‌رگریكاری ئارسێناڵ شریتی گۆڵه‌كانی یانه‌ی تۆپوه‌شێنه‌كانی بڕی و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، دوو یاریزانه نوێیه‌كه‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئارسێناڵ دره‌وشانه‌وه، سه‌ره‌تا ئۆبامیانگ له خوله‌كی 59 گۆڵی دووه‌می زیاد كرد، پاشان له خوله‌كی 77 هێنریك میختاریان گۆڵی سێیه‌می كرد و یانه‌ی واتفۆردی بێهوا كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه یانه‌ی ئارسێناڵ له پۆلێنی شه‌شه‌م بووه خاوه‌نی 48 خاڵ و واتفۆرد به 36 خاڵ له پۆلێنی ده‌یه‌م جێگیر بوو.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ پێته‌ر چیك گۆڵپارێزی یانه‌ی ئارسێناڵ به (200) كلین شیت، بووه خاوه‌نی تاكه یاریزان له مێژووی پرێمه‌رلیگ كه زۆرترینجار تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی به خاوێنی هێشتۆته‌وه.
ـ پێته‌ر چیك 38 كلین شیتی له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ تۆمار كردووه و 162 كلین شیتی له‌گه‌ڵ چێڵسی هه‌بووه.
ـ پێته‌ر چیك له سه‌رجه‌م ئه‌و پاڵه‌وانێتییانه‌ی كه به‌شداری تێدا كردووه، توانیویه‌تی جارێك یان زیاتر لێدانی پێناڵتی بگه‌رێنێته‌وه، له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار لێدانی پێناڵتی گه‌ڕانده‌وه..
ـ مه‌سعوود ئۆزیل ریكۆردێكی نوێی تۆمار كرد و بووه یه‌كه‌مین و خێراترین یاریزان كه به 141 یاری ده‌بێته خاوه‌نی 50ـه‌مین ئه‌سیست، به‌مه‌ش تاكه یاریزانه له مێژووی پرێمه‌رلیگ ئه‌و كاره‌ی كرد بێت و ریكۆردی ئیریك كانتۆنای شكاند كه به 143 یاری توانیبووی 50 ئاسیست تۆمار بكات.