رۆناڵدۆ داوا له‌ ئیكاردی ده‌كات ئه‌و ئامۆژگارییه‌ له‌بیر نه‌كات

رۆناڵدۆی به‌رازیلی ئامۆژگاری ئیكاردی ده‌كات

رۆناڵدۆی ئه‌فسانه‌ی بڕازیلی ئامۆژگاری ماورۆ ئیكاردی ئارجێنتینی ده‌كات له‌ ریزه‌كانی ئینته‌رمیلان بمێنێته‌وه‌.

رۆناڵدۆی دیارده‌ له‌ لێدوانێكدا كه‌ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت ئیكاردی به‌ كوالێتیه‌كی به‌رز له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلان ده‌ركه‌وتووه‌ و هانده‌رانیش خۆشه‌ویستیان بۆی هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئامۆژگاری ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌.

ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئیكاردی له‌ هاوینی داهاتوو ریزه‌كانی ئینته‌ر جێبهێڵێت و له‌ دیارترین ئه‌و یانانه‌ی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن ریال مه‌دریدی ئیسپانیه‌.

پێشتریش رۆناڵدۆی بڕازیلی بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز یاری بۆ ئینته‌ر كردووه،‌ به‌ڵام نیوه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی به‌ پێكراوی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌ڕێكرد پێش ئه‌وه‌ی له‌ هاوینی 2002 بچێته‌ ریال مه‌درید و دواتریش جامی جیهانی له‌گه‌ڵ بڕازیل بباته‌وه‌.