بۆسكێتس له باره‌ی یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی وه‌ڵامی 11 پرسیاری دایه‌وه
له باره‌ی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، بۆسكێتس به‌شداری پڕێس كۆنفرانسێكی كرد و یاریزانه‌كانی له قورسی یارییه‌كه ئاگادار كرد و گوتیشی: ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م وه‌رزه سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان ببه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13 مارسی 2018، سێرجیۆ بۆسكێتس ناوه‌راستكاری یانه‌ی بارسێلۆنا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی چێڵسی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یارییه‌كه زۆر قورس ده‌بێت، ده‌شڵێت: ده‌مانه‌وێت هه‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌وه جله‌وی یارییه‌كه بگرینه ده‌ست و كۆنترڵی تۆپ و یاریگه بكه‌ین.
بۆسكێتس ده‌ڵێت: ئه‌ندرێس ئینیێستا بۆ ئێمه زۆر به‌نرخه، ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی یاریگه‌ش رۆڵێكی گه‌وره‌ی بۆ پاڵپشتیكردنی یانه‌كه‌ی هه‌یه و هه‌میشه گوێ بۆ ئامۆژگارییه‌كانی ده‌گرین.
بۆسكێتس مه‌ترسی خۆی له یاریزانێكی چێڵسی ده‌ربڕی و گوتی: پێویسته ئاگاداری ویلیان بین، ئه‌و سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسییه‌كانی یانه له‌نده‌نییه‌كه، هه‌ڵبه‌ت پیدرۆ، مۆراتا و هازاردیش چه‌كی به‌هێزی یانه‌ی چێڵسین.
بۆسكێتس گوتیشی: هه‌موومان ده‌زانین یه‌ك یانه ده‌بێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و یانه‌یه بارسێلۆنا بێت كه جامه‌كه به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بیر له‌و بابه‌ته بكه‌ینه‌وه ده‌بێت سبه‌ی به وریایی یاری بكه‌ین، چونكه چێڵسی خاوه‌نی راهێنه‌رێكی لێهاتوو و به ئه‌زموونه.
له باره‌ی گۆمێز، بۆسكێتس، گوتی: ئێمه ده‌زانین له باره‌ی ئه‌و یاریزانه پورتوگالییه چی رووده‌دات، به‌ڵام ئێمه هه‌میشه پاڵپشتی خۆمان بۆ دووپات كردۆته‌وه و ئامۆژگاریمان كردووه كه ئارام بێت و ده‌توانێت ئه‌م دۆخه به سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕێنێت.
له باره‌ی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا، بۆسكێتس گوتی: پێویسته ئه‌و پرسیاره له خۆی بكرێت، ناكرێت له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ كه یارییه‌كی قورسمان له پێشه پرسیار له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار له من بكرێت.
بۆسكێتس گوتیشی: مێسی له بارودۆخێكی باشدایه و پشوویه‌كی باشی وه‌ر گرتووه و ئه‌و ئاماده‌یه و هیوادارم سبه‌ی دیسان جیاوازییه‌كه به‌رامبه‌ر چێڵسی دروست بكات.
بۆسكێتس له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی ده‌نگۆی رۆیشتنی مێسی بۆ پرێمه‌رلیگ، ده‌ڵێت: مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌یه و جارێ لێره له ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی و هاوشانی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره یاری ده‌كات و بڕواناكه‌م بیر له جێهشتنی بارسێلۆنا بكاته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی كوردستان میوانداریی چێڵسی بكات، له یاری چوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون.