"مامەڵەی ئێستای عەبادی مەترسی بۆ داھاتووی کوردستان ههیه"
K24 - ههولێر:
سهرۆك وهزیرانی عێراق دهیهوێت، تەنھا لە پرسی کرانەوەی فرۆکەخانەکانی ھەرێمی كوردستان، دەستوور بسەپێنێت، بەشێک لە لایەنەکانی کوردستانیش دەڵێن، کێشەی کورد تەنھا فرۆکەخانە و مووچە نییە و عەبادی ناتوانێت بەم ھەنگاوانە مافە دەستووریەکان لەبیر خەڵکی کوردستان بباتەوە.
حکومەتی عێراق بە رێکەوتنێکی شەش خاڵی دەستوور و یاساکانی بەغدای بەسەر ھەرێمدا سەپاند، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تەنھا لە مەسەلەی کرانەوەی فرۆکەخانەکان، دەیەوێت دەستوور بسەپێنێت، لە کاتێکدا ھیچ ماددەیەکی دەستووری تایبەت بە کورد، تاوەکو ئێستا نەسەپێندراوە و باسیشی لێوە نەکراوە.
حزبە کوردستانیەکان دەڵێن، ئەو مامەڵەیەی ئێستای عەبادی مەترسی بۆ داھاتووی ھەرێمی کوردستان ھەیە، چونکە دەیەوێت بە کردنەوەی فرۆکەخانەکان و ناردنی بەشێکی مووچە جێبەجێکردنی دەستوور و مافە رەواکانی گەلی کورد لەبیر خەڵکی بباتەوە، لە ھەمانکاتیشدا زیاتر پێگەی خۆی بەھێز بکات.
ههر لهوبارهیهوه رۆژی چوارشهممه 14/3/2018 سەرۆک بارزانی لە تویتێکی تایبەتدا ئاماژەی بەوە کرد، کێشەی ھەولێر و بەغدا تەنھا ھەڵگرتنی گەمارۆی سەر فرۆکەخانەکان و مووچە نییە، بەڵکو کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، مێژووی و سیاسیی و نەتەوەیی و مرۆیی و ئابووری و دەستوورین.