"هه‌وڵ ده‌درێت رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربكرێت"
K24 - هه‌ولێر:
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری په‌رله‌مانی رووسیا پێیوایه،هێنانه ئارای پرسی سێرگی سکریپاڵ (سخوڕی پێشووی رووسیا و هاووڵاتی بریتانی) له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی وڵاتانی رۆژئاوادایه بۆ ئه‌وه‌ی رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌نه ده‌ره‌وه.
سێرگی كالاشینكۆف، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئابووری په‌رله‌مانی رووسیا گوتوویه‌تی: "دابه‌زاندنی ئاستی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان له‌نده‌ن و مۆسكۆ و ده‌ركردنی 23 دیپلۆماتكاری رووسی له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فه‌تدا به‌هۆی ژه‌هراویكردنی ئه‌و كۆنه سیخوڕه‌وه (وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا ده‌یڵێت) واتای ئه‌وه‌یه رۆژئاوا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی توند كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیوده‌وڵه‌تی بكه‌نه ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "رووسیا دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی بووه به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئێستا بووه به لایه‌نێكی كاریگه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ئه‌وه‌ش به دڵی رۆژئاوا نییه، هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ش بۆ سه‌ر رووسیا هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دایه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رووسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، وڵاتانی رۆژئاوا ده‌یانه‌وێت ئه‌و سیناریۆ بێ مانا و ساده‌یه سه‌ربگرێت و دواجار بیخه‌نه چوارچێوه‌ی چاكسازی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه".
بریتانیا ژه‌هراویكردنی كۆنه سیخوڕێكی رووسی كه خاوه‌ن وڵاتینامه‌ی بریتانییه له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا ده‌خاته ئه‌ستۆی رووسیا، هه‌ر چه‌نده مۆسكۆ ره‌تیده‌كاته‌وه‌و رایگه‌یاندووه پێویسته ئه‌و مادده‌یه‌مان بۆ بنێردرێت تا لیكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ین.