ژه‌هراویبوونی كۆنه سیخورێك په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌نده‌ن و مۆسكۆ ژه‌هراوی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له‌وكاته‌ی قه‌یرانی دیپلۆسی نێوان رووسیا و بریتانیا په‌ره‌ده‌سێنێ، زۆر كه‌س ده‌پرسێت، ئه‌و "سێرگی سكریپاڵ"ـه كێیه كه پێشتر سیخوڕ بووه‌و به‌هۆی ژه‌هراویكردنی خۆی و كچه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان له‌نده‌ن و مۆسكۆی ژه‌هراوی كردووه، له كاتێكدا په‌یوه‌ندی نێوانیان له بنه‌ڕه‌تدا پێویستی به گه‌رموگوڕتركردن هه‌بوو؟.
به‌گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانی رووسیا، سكریپاڵ، له 23ـی ته‌مووزی ساڵی 1951 له دایكبووه‌و خه‌ریكی یاری مسته‌كۆڵه بووه.
پاش ئه‌وه‌ی خوێندنی ته‌واوكردووه، به‌ناچاری براوه‌ته ریزی هێزی په‌ڕه‌شتوانی سۆڤیه‌ت و دواتر گوازراوه‌ته‌وه بۆ هێزێكی تایبه‌تی هه‌واڵگری گشتی سۆڤییه‌تی جاران.
پاش ئه‌وه‌ی سێرگی سكریپاڵ، له ئه‌كادیمیای دیپلۆماسی سه‌ربازی ده‌رده‌چێت، له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌گوازرێته‌وه بۆ پاشكۆیه‌كی هه‌واڵگری له ماڵتا، له‌وێ ماوه‌ته‌وه تا ساڵی 1994 هه‌واڵگری رووسیا بڕیاریدا بچێته مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا و په‌یوه‌ندی به ئاسایشی باڵیۆزخانه‌ی رووسیا كردووه.
نیكۆلای لۆزان، نووسه‌ر و عه‌قیدی خانه‌نشین له ده‌سته‌ی ئاسایشی فیدراڵی رووسیا، له یه‌كێك له كتێبه‌كانیدا باسی سكریپاڵ ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌و كۆنه سیخوڕه به دوو قۆناغدا تێپه‌ڕیوه، له سه‌رتادا ئه‌فسه‌رێكی رووسی به سه‌رمایه‌دار و فڕۆكه‌وانێكی پێشووی وڵاتیكی رۆژئاوای ناساندووه كه ناوی "لویس" بووه.
ساڵی 1995 سكریپاڵ داوای هاوكاری له لویس كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كڕیار و بازرگانیكردن له بازاڕه‌كانی مۆسكۆ. پاش ئه‌وه كه‌سێكی به‌ناوی ئه‌نتۆنیۆ ئه‌لفاریس هیداڵگۆ، ناسیوه كه بریتانییه‌كی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئیسپانی بووه، به‌ڵام له راستیدا ناوی ته‌واوی پاپلۆ میلله‌ر بووه‌و كاری بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری بریتانی "MI6" كردووه.
میلله‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه سه‌رمایه‌دار و پیاوی كاره، ده‌ستپێشخه‌ری هاوكاریی بۆ سریپاڵ كردووه، به‌ڵام به‌خێرایی ده‌سته‌كه‌ی ئاشكرا بووه‌و پێی گوتووه، داوا له هاوكارانی له هه‌واڵگری رووسی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی هاوكاره‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا پاره‌یه‌كی زۆر وه‌ربگرێت و سكریپاڵیش پێشنیازه‌كه‌ی قه‌بووڵ كردووه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی رووسیا، سكریپاڵ به‌هۆی ئه‌و كاره‌یه‌وه ترساوه ئاشكرا ببێت و دۆخی ده‌روونی تێكچووه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێوازی كاركردنیشی له باڵیۆزخانه‌ی رووسیا هه‌بووه و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ساڵی 1996 گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه مۆسكۆ.
دوای 3 ساڵ له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پایته‌خت، به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ته‌ندرووستی به‌یه‌كجاری له‌كار دوورخراوه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌ی زۆر نواندووه ده‌ركراوه، به‌ڵام هه‌واڵگری بریتانیا هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ سكریپاڵ بڕیوه چوونكه ئیتر كاری پێی نه‌ماوه.
میدیاكانی رووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، دوای چه‌ندین ساڵ كاركردن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌كادیمیای سه‌ربازی، پاشان سكریپاڵ هه‌وڵیداوه له بواری بازرگانی خواردنه‌وه كهولییه‌كان كار بكات، به‌ڵام له‌و كاره‌یش شكستیهێناوه.
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ڤلادیمێر پوتین، ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، جارێكی دیكه پاپلۆ میلله‌ر پێشنیازی بۆ سكریپاڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به هاوكاریكردنی نێوانیان بكه‌نه‌وه، چونكه كۆنه سیخوڕه‌كه‌ی رووسیا په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی پێشوویدا ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی بیقۆزێته‌وه‌و له‌و رێگایه‌وه زانیاری نهێنی ده‌ستبخات.
پاش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی هه‌واڵگری بریتانیا له باڵیۆزخانه‌ی بریتانیا له مۆسكۆ به‌هۆی ئامێری ئه‌لیكترۆنییه‌وه ئاشكرا بوو، ساڵی 2004 ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا سێرگی سكریپاڵ ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
ئه‌و كاته‌ی به‌نهێنی لێكۆڵینه‌وه له سكریپاڵ كراوه، دانی به‌وه‌داناوه كه ناو به ناو ئه‌ندامانی هه‌واڵگری بریتانیای له شاری ئیزمیری توركیا بینیوه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ناوی 300 ئه‌ندامی هه‌واڵگری رووسیا كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كارده‌كه‌ن پێداون.
ساڵی 2006 دادگای رووسیا بڕیاری 13 ساڵ زیندانیكردنی به‌تۆمه‌تی ناپاكی به‌سه‌ردا سه‌پاند و له ته‌مووزی ساڵی 2010 له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێری گۆڕینه‌وه‌ی سیخوڕ له‌گه‌ڵ واشنتن، سكریپاڵ راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌نده‌ن كرا.
پاش ئازادبوونی، سكریپاڵ له شاری ساوس بێری له باشووری بریتانیا خانوویه‌كی كڕیوه، هه‌ر له‌و شوێنه‌ی پاپلۆ میلله‌ر ده‌ژی. له ئه‌كادیمیای سه‌ربازی شاهانه‌ی بریتانیا ده‌ستی به پێشكه‌شكردنی وانه‌ی تایبه‌ت به شێوازه‌كانی كاركردنی هه‌واڵگری رووسیا كردووه.
ساڵی 2011 كوڕ و كچه‌كه‌ی سكریپاڵ دێنه لای باوكیان، هه‌روه‌ها ژنه‌كه‌یشی، به‌ڵام ساڵی 2014 ژنه‌كه‌ی مردووه‌و خۆی و كچه‌كه‌ی له بریتانیا ماونه‌ته‌وه. كوڕه‌كه‌یشی به‌هۆی نه‌خۆشی جگه‌ر له شاری سانپترسبۆرگی رووسیا مردووه.
ساڵی 2016 سكریپاڵ خانه‌نشین كراوه‌و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی بریتانیاوه میدالیای ئیمپراتۆریه‌تی بریتانیای پێدراوه.
له 4/3/2018 سكریپاڵ و یۆلیای ته‌مه‌ن 33 ساڵانی كچی به بێهۆشی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دۆزرانه‌وه، چونكه به‌هۆی مادده‌یه‌كی كیمیایی ژه‌هراوی كرابوون و به‌خێرایی گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و دۆخی ته‌ندرووستیان خراپه.
ئه‌وه‌ش بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بریتانیا و رووسیا تێكبچێت و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانیشتنی تایبه‌ت به كه‌یسی ژه‌هراویكردنی سكریپاڵ ساز بكات.
چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی بریتانیا، رووسیا به ئه‌نجامده‌ری ئه‌و كاره تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "گازی (Novichok)ـی ژه‌هراوی له دژی سكریپاڵ به‌كارهێنراوه‌و مۆسكۆیش ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.