بۆ لێدانی په‌كه‌كه عێراق هاوكاری توركیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئۆفیسی راگه‌یاندنی سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: "سه‌لیم جبووری حكومه‌تی توركیای ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه به‌غدا ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه هاوكاریی ئه‌نقه‌ره بكات".
له رۆژی پێنجشه‌ممه 15/3/2018ـه‌وه سه‌لیم جبووری به سه‌ردانێكی فه‌رمی له توركیایه و ئۆفیسی راگه‌یاندنه‌كه‌ی ده‌ڵێت، بۆ باسكردنی ئه‌و پرسانه چووه كه به‌لای ئه‌نقه‌ره و به‌غداوه جێگای بایه‌خن.
عه‌بدولمه‌لیك حوسه‌ینی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه: "سه‌لیم جبووری هه‌ر بوونێكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له خاكی "عێراق" ره‌تده‌كاته‌وه كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه. ئاماده‌یی عێراقی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری توركیا بكات تا كۆتایی به‌و دیارده‌یه بهێنرێت".
ئه‌و زانیاریانه له كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌كر بۆزداغ، گوته‌بێژ به‌ناوی حكومه‌تی توركیا گووتی: "گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه له "باكووری عێراق" ئه‌نجام بده‌ین و هه‌ڵوێستی به‌غدا له‌وباره‌یه‌وه پۆزه‌تیڤه و هه‌ر دوو لامان گه‌یشتووینه‌ته لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش".