سبەی یەکەمین فڕۆکەی سعوودی لە هەولێر دەنیشێتەوە
K24 – ههولێر:
بڕياره سبهى کاتژمێر (08:00)ى بهيانى به كاتى ههولێرى پايتهخت، یەکەمین گەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی لەدوای هەڵگرتنی ئابڵوقەی ئاسمانی لە سهر فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ئەنجامبدرێت.
لهو بارهيهوه، محەممەد غەفور خۆشناو، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای خۆشناو و بریکاری کۆمپانیای فلای ناسی سعودی تایبەت بە کوردستان24 رايگەیاند، سبەی یەکەمین گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەولێر و شاری جددەی عەرەبستانی سعودییە ئەنجامدەدرێت.
گوتيشى: "گەشتەکە جگە لە عەمرەکاران، گەشتیارانيش دەگوازێتەوە سعودییە و دەتوانرێت لە رێگەی هێڵەکەوە بە ترانزێت لە فڕۆکەخانەی جددەوە گەشتی هەموو وڵاتانی جیهان بکرێت".
کۆمپانیای فلای ناس کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانی تایبەتی سعودییە و خاوەنی 29 فڕۆکەی نەفەرهەڵگرە و گەشتەکانی بۆ زیاتر لە 70 فڕۆکەخانەی جیهانی ئەنجام دەدات.
ئ.ر