كه‌مال كه‌ركووكى: بارودۆخی ئەمنی کەرکووک سەقامگیر نییە

داگيركارى سوپا و حه‌شد له‌ كه‌ركووك تا سه‌ر به‌رده‌وام نابێت

K24 – هه‌ولێر:

کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک، له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان24، رايگه‌ياند، "کەرکووک لەلایەن هێزەکانی عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی داگیرکراوە، بەڵام ئەو داگیرکارييه‌ تاسەر بەردەوام نابێت".

سەبارەت بە کردنەوەی رێگەی نێوان هەولێر کەرکووک، به‌رپرسى ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك، گوتى: "هەرێمی کوردستان تەواوی ئامادەکاریی و ئاسانکارییەکانی بۆ کردنەوەی ئەو رێگایە کردووە، بەڵام چەکدارانی حەشدی شەعبی و هەندێک لە بەرپرسانی عێراق رێگرن لەبەردەم کردنەوەی رێگەکە".

ئاماژەی بەوەشدا، "هاووڵاتییانی کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ئازار دەدرێن و بارودۆخی ئەمنی کەرکووکیش سەقامگیر نییە".

ئ.ر

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/1aa9afb5-7918-4589-9c8f-b66f859335fc/031918NBB.ism/manifest