نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی عه‌فرین و غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوا له وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، هه‌رچی له‌ده‌ستیان دێت له رووی مرۆیی و داراییه‌وه هاوكاری بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سووریا دابین بكه‌ن، كه به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه له ناوچه‌كانی عه‌فرین و غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، سه‌رگه‌ردان ده‌ربه‌ده‌ر بوونه و جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌و خه‌ڵكه زۆر هیلاك و برسییه و هه‌ست به شۆك و ترسێكی گه‌وره ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "داوا له وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌رچی زووه په‌له بكه‌ن له دابینكردنی هاوكاری بۆ ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوه‌ی، كه به‌هۆی كاره‌ساتی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانی ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات بێ ماڵ و حاڵ ماونه‌ته‌وه".
به‌هۆی داگیركردنی شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیا و گروپه میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سووریا كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن و، هه‌روه‌ها شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانی ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی له‌و دوو ناوچه‌یه ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوونه و بێ ماڵ و حاڵ ماونه‌ته‌وه.
H.B