به‌ ڤيديۆ.. يه‌په‌ژه‌ ئۆتۆمبێلێكى ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى توركياى تێكشكاند

چه‌كداره‌ ميليشياكانى سه‌رنشينى ئۆتۆمبێله‌كه‌، كه‌ پيتاك و پێداويستى تێدابوو، كوژراوون

K24 – هه‌ولێر:

نورى مه‌حمود، گوته‌بێژى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، رايگه‌ياند، يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان(يه‌په‌ژه‌)، له‌ كرده‌وه‌يه‌كى چلۆنايه‌تيدا، ئۆتۆمبێلێكى ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى توركيايان له‌ گوندى (كيلا)ى سه‌ر به‌ بولبول تێكشكاند.

نورى مه‌حمود روونيكرده‌وه‌، چه‌كداره‌ ميليشياكانى سه‌رنشينى ئۆتۆمبێله‌كه‌، كه‌ پيتاك و پێداويستى تێدابوو، كوژراوون.

دوێنێ دواى 58 رۆژ له‌ شه‌ڕ و به‌رگرى يه‌كينه‌ كوردييه‌كان، هێزه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه‌ هاوپه‌يمانه‌كانى چوونه‌ ناو عه‌فرين.

به‌ گوێره‌ى راپۆرته‌ ميدياييه‌كان، شه‌پۆلێكى تاڵانكردن و وێرانكارى شاره‌كه‌ى گرتووه‌ته‌ووه‌ و هه‌زاران هاووڵاتى ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.