داعش سێ هاووڵاتی له نزیك كه‌ركووك ده‌ڕفێنێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له نزیك گوندێكی قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، دوو كه‌سیان كوشت و سێ كه‌سی دیكه‌شیان رفاند.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكى "سۆمه‌ری نیوز"، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، له گوندێكی سه‌ر به قه‌زاى حه‌ویجه، بازگه‌یه‌كییان داناوه و رێگه‌یان له‌و پێنج كه‌سه گرتووه، هه‌ر له‌و شوێنه دوو كه‌سیان كوشتووه و سێ كه‌سی دیكه‌شیان بۆ شوێنێكی نادیار رفاندووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ته‌رمی دوو كه‌سه‌كه، گواستراونه‌ته‌وه پزیشكی دادی گشتی كه‌ركووك و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش، له نزیك پارێزگای كه‌ركووك، ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه و چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستییان له چه‌ند شوێنێكی جیاوازی پارێزگاكه ئه‌نجامداوه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ئاشكرای ده‌كات، له ماوه‌ی رابردوودا و له چه‌ند رووداوێكی جیاوازدا، زیاتر له 10 هاووڵاتی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌ركووك – به‌غدا، كوژراون.
ا. م