پنتاگۆن به‌رامبه‌ر به‌م مووشه‌كه رووسییه ده‌سته‌وه‌ستان ماوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌رال جۆن هیتن، فه‌رمانده‌ی ستراتیژی و هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا، دان به‌وه‌دا ده‌نێت، سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكا، ناتوانێت رووبه‌ڕووی چه‌كێكی نوێی رووسیا ببێته‌وه، كه خێراییه‌كه‌ی 20 جار له خێرایی ده‌نگ زیاتره.
هیتین له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی سێشه‌ممه، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هیچ ئامرازێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌رگری له خۆی بكات به‌رامبه‌ر به چه‌كه نوێیه‌كه‌ی رووسیا و گوتی: "هیچ جۆره بهرگرییهكمان نییه، ناتوانین رێگه له به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره چه‌كه بگرین له دژمان".
هیتین ئاماژه به‌وه ده‌كات، تاكه به‌رگری به‌رامبه‌ر ئه‌و چه‌كه هه‌یبێت، له ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانیدا، هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابردنه به‌ر چه‌كی ناووكیییه و ده‌ڵێت: "له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره چه‌كه له دژمان، په‌نابردنه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی سێكوچهی ناووكی و توانا ئه‌تۆمییه‌كانه".
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، له په‌یامی ساڵانه‌ی خۆیدا بۆ زانكۆی فیدرالی رووسیا، له 1ی مارسی ئه‌مساڵ ئاشكرای كرد، رووسیا هه‌ندێك چه‌كی ستراتیژی نوێی هه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مووشه‌كی.
به گوێره‌ی په‌یامه‌كه‌ی پوتین، رووسیا خاوه‌ن مووشه‌كی "ئهڤانتگاردی باڵداره" كه خێراییه‌كه‌ی بیست هێنده‌ی خێرایی ده‌نگه و به هه‌مان خوولگه‌ی مووشه‌كه بالیستییه كیشوهربڕهكاندا ناڕوات، به‌ڵكو به ده‌یان كیلۆمه‌تر به‌رزتر و به چینه هه‌واییه چڕهكاندا ره‌ت ده‌بێت.
به گوێره‌ی شاره‌زایان، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و جۆره چه‌كه، سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكای بێ كه‌ڵك كردووه، ئه‌و مووشه‌كه باڵداره، توانای گۆڕینی ئاراسته‌ی خۆی به شێوه‌ی ئاسۆیی و ستوونی هه‌یه و ده‌توانێت خۆی له سیسته‌مه به‌رگرییه پێشكهتووهكانیش بپارێزێت.
سه‌رچاوه: RT
ا. م