ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی له شاری سنه ئه‌نجامدا
K24- هه‌ولێر:
بەھۆی ھەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی رێورەسمی نەورۆز لە شاری سنە 10 هاووڵاتی كورد لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیر كران.
ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویكرده‌وه، لە چەند رۆژی رابردوودا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز، ١٠ چالاکوانی مەدەنیی له شاری سنەی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیر كراون.
به‌گوێره‌ی سەرچاوە ناوخۆییەكان لە شاری سنە، 3 کەس لە دەستگیركراوان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و چارەنووسی ئەوانی دیكەش تائێستا دیار نییه.
ساڵانە لە رێورەسمەكانی نەورۆزدا، ھێزە ئەمنییەكانی ئێران رێگری لە بەرێوەبردنی ئاھەنگی جەماوەری خەڵك لە رۆژھەڵاتی كوردستان دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتیان ده‌ستبه‌رداری به‌ڕێوه‌بردنی رێورەسمەكانی نەورۆز نابن.
H.B