فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا له ویلایه‌تی نوشه‌هر كه‌وته خواره‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا له جۆری ئێف 16، له ویلایه‌تی نوشه‌هر له ناوه‌ڕاستی توركیا كه‌وته خواره‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، سوپاسالاری توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا تێكشكانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و ئاشكرایكرد، فڕۆكه‌كه له جۆری ئێف 16ـیه و كاتێك كه‌وتۆته خواره‌وه، كه سه‌رقاڵی ئه‌ركێكی مه‌شقی سه‌ربازی بوو.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، كه له سه‌رچاوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی توركیای بڵاوكردۆته‌وه، فڕۆكه‌كه له سنووری قه‌زای "گول شه‌هیر"ی سه‌ر به پارێزگای نوشه‌هر كه‌وتۆته خواره‌وه.
هه‌رچه‌نده هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و رووداوه بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوانه به ئه‌نادۆڵیان راگه‌یاندووه، دوای رووداوه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و فریاگوزاری ته‌ندرووستی به‌په‌له گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
H.B