ئه‌ڵمانيا له باره‌ى شێواندنى پێكهاته‌ى دانيشتوانى عه‌فرينه‌وه هۆشدارى ده‌داته توركيا
K24 – هه‌ولێر:
كلاوديا روت، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، هۆشدارى دايه ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركيا، سه‌باره‌ت به پيلانى ئه‌ردۆغان بۆ گواستنه‌وه‌ى په‌نابه‌ره سوورييه‌كان بۆ عه‌فرين.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 22ى ئازار/ مارسى 2018، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، "ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌يه‌كه ئێمه چاودێرى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌كه‌ين، كه نه‌گونجاوه له‌گه‌ڵ ياساى نێوده‌وڵه‌تى و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش تانكى ئه‌ڵمانى تێدا به‌كارهێنراوه".
روت، كه پێشتر سه‌رۆكى پارتى سه‌وزى ئه‌ڵمانى بوو، گوتيشى: "ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ى نيشته‌جێكردنى دوژمنكارانه‌ى په‌نابه‌ره سوورييه‌كان به مه‌به‌ستى گۆڕينى پێكهاته‌ى دانيشتوان ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "پرسيار له خۆم ده‌كه‌م، پێويسته چى ديكه رووبدات، تا حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا ره‌خنه له توركيا بگرێت، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى هه‌مووى پێچه‌وانه‌ى ياساى نێوده‌وڵه‌تييه".
ئه‌و سياسه‌تمه‌داره‌ى ئه‌ڵمانيا، داواشيكرد، "پرسى عه‌فرين و هێرشه‌كانى توركيا بخرێته خشته‌ى كاره‌كانى ناتۆ بۆ ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌دا پرسى ئه‌ندامێتى توركيا له ناتۆ بخرێته به‌ر باس".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دواى ئه‌وه‌ى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، ئه‌نگێلا مێركل، ره‌خنه‌ى له هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين گرتبوو، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، وه‌ڵامى مێركڵى دايه‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، وه‌زاره‌ته‌كه رايگه‌ياندوو، "لێدوانه‌كانى مێركڵ جێگه‌ى قبوڵ نين".
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، ميركڵ به روونى و ئاشكرايى "ئيدانه‌ى هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين كرد".
مێركڵ گوتيشى: "ره‌فتارى توركيا له عه‌فرين جێى قبوڵ نييه، ئه‌گه‌رچى پاساويشى پاراستنى ئاسايشى توركيا بێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "به توندترين ده‌سته‌واژه‌كان ئيدانه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌كه‌م".
سه‌رچاوه: دوێتچه‌ڤێله
ئ.ر