نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ميليشيايه‌كى ئيسلامى له غوته گه‌يشتنه رێككه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى كۆمه‌ڵه‌ى "فه‌يله‌ق ره‌حمان"ى چه‌كدارى له غوته‌ى خۆرهه‌ڵات، رايگه‌ياند، شاندێكيان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌لامه‌تى غوته به‌جێبهێڵن.
له لێدوانێكيدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز، ئه‌و گوته‌بێژه رايگه‌ياندووه، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گه‌يشتينه رێككه‌وتن له باره‌ى راگرتنى شه‌ڕ و راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست.
گوتيشى: "دواين كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لايه‌نى رووسى ماوه بۆ چاره‌سه‌رى ره‌وشه‌كه و ده‌ربازكردنى چه‌كداران و كه‌سوكاره‌كانيان له غوته و گواستنه‌وه‌يان بۆ ئيدلب".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس، بڵاويكرده‌وه، رێككه‌وتن له باره‌ى ئاگربه‌ست كراوه و له دوايين كۆبوونه‌وه‌شدا باس له چوونه ده‌ره‌وه‌ى چه‌كداره‌كان بۆ ئيدلب ده‌كرێت.
فه‌يله‌قى ره‌حمان، يه‌كێكه له‌و ميليشيا چه‌كداره ئيسلامييانه‌ى ناوچه‌كانى باشوورى غوته‌ى خۆرهه‌ڵاتيان به ده‌سته‌وه‌يه.
ئ.ر