هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ره‌خنه له هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا، ره‌خنه‌ى له هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين گرت.
ريان ديلون، نوێنه‌رى هاوپه‌يمانييه‌كه، رايگه‌ياند، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) سه‌رقاڵن به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تيرۆريستى داعش و ره‌خنه‌شى له‌و هێرشه‌ى توركيا گرت، كه كردييه سه‌ر عه‌فرين.
ديلون، گوتيشى: "هه‌سه‌ده 1700 شه‌ڕڤانى گواستووه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌كانى شه‌ڕ له عه‌فرين و به‌وه‌ش چالاكييه‌كانى هاوپه‌يمانى دژ به داعش له شه‌ڕى تيرۆر سنووردار بوونه".
روونيشيكرده‌وه، "هه‌سه‌ده دۆڵى فوراتى به‌جێهێشتووه و به‌و هۆيه‌وه ئێستا ئێمه توانايه‌كى سنووردارمان هه‌يه بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى چڕ له دژى داعش".
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردووه‌وه هێرشى زه‌مينى و ئاسمانى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكرد و دواى 58 رۆژ له شه‌ڕ و به‌ره‌نگارى، رۆژى 18ى ئازار/ مارسى 2018، سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه هاوپه‌يمانه‌كانى كه ژماره‌يان به 30 هه‌زار چه‌كدار ده‌خه‌مڵێنرێت، شارى عه‌فرينيان داگيركرد.
سه‌باره‌ت به منبج، كه سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، هه‌ڕه‌شه‌ى داگيركردنى ده‌كات و داوايكردووه، ئه‌مريكا له‌و ناوچه‌يه بكشێته‌وه، نوێنه‌ره‌كه‌ى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رايگه‌ياند، "ئێمه نازانين ئه‌و تێگه‌يشتنه هاوبه‌شه كامه‌يه كه ئه‌نقه‌ره بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات گوايه له‌گه‌ڵ واشنتن رێككه‌وتوون له باره‌ى منبجى سوورياوه".
پێشتر وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ رايگه‌ياندبوو، "ئه‌نقه‌ره و واشنتن، نه‌گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن له باره‌ى منبجه‌وه، به‌ڵام گه‌يشتوونه‌ته تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه".
ديلون گوتيشى: "ئه‌گه‌ر هه‌ر رێككه‌وتنێك له نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره هه‌بێت له باره‌ى منبجه‌وه ئه‌وا؛ به ئێمه نه‌گه‌يشتووه".
شارى منبج، له لايه‌ن يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) له حوزه‌يرانى 2016 له ده‌ستى چه‌كدارانى داعش ئازاد كرا.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر