چه‌كدارێك له فه‌ره‌نسا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی به بارمته ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری له باشووری فه‌ره‌نسا سێ كه‌س كوژران.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا ئاشكرای كرد چه‌ند كه‌سێك له‌نێو فرۆشگایه‌كدا به‌بارمته گیراون و شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان پۆلیس و هێرشكاره‌كه روویداوه و پۆلیسێك و دوو كه‌سیكی دیكه بریندار بوون.
میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، هێرشكاره‌كه رایگه‌یاندووه كه ئه‌و ئه‌ندامی داعشه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نساش ئاشكرای كردووه ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان ده‌ستپێكردووه و دواتر سه‌رجه‌م بارمته‌كان ئازادكراون، ته‌نیا پۆلیسێك له‌گه‌ڵ هێرشكاره‌كه له نێو فرۆشگاكه‌دا ماونه‌ته‌وه.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا له ئۆپه‌راسیۆنێكدا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر شوێنه‌كه و له ئه‌نجامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پۆلیس، چه‌كداره‌كه كوژراوه.
ا. م