ماكرۆن نيگه‌رانى وڵاته‌كه‌ى له باره‌ى عه‌فرينه‌وه گه‌يانده ئه‌ردۆغان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێڵ ماكرۆن، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، جه‌ختى له‌سه‌ر نيگه‌رانييه‌كانى فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به ره‌وشى عه‌فرين كرده‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رايگه‌ياند، ماكرۆن له‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌دا "زۆر به روون و ئاشكرايى نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به ده‌ستتێوه‌ردانى سه‌ربازى توركيا له ناوچه‌ى عه‌فرين به ئه‌ردۆغان گه‌ياندووه".
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، فه‌ره‌نسا جه‌خت له‌سه‌ر "پێويستى گه‌ياندنى كۆمه‌كه مرۆييه‌كان بۆ مه‌ده‌نييه‌كان ده‌كاته‌وه، به بێ بوونى هيچ به‌ربه‌ستێك و هه‌روه‌ها شه‌ڕى داعش له سووريا بكرێته پێشينه‌ى هه‌ره گرنگى كاره‌كان، به‌و پێيه‌ى فه‌ره‌نسا داعش به مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى خۆى ده‌زانێت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "پێويسته له هه‌موو شتێك پارێزى ئه‌وه بكرێت، كه فشاره‌كان له‌سه‌ر چه‌كدارانى داعش له عێراق و سووريا كه‌منه‌بێته‌وه".
كۆشكى ئيليزێ، روونيشيكرده‌وه، ماكرۆن هانى ئه‌ردۆغانى داوه، كار بكات بۆ به‌هێزكردنى ئاگربه‌ست له سووريا و گوتويه‌تى: "ره‌وشه‌كه پێى ناوه‌ته قۆناغێكى مه‌ترسيدار به هۆى لێكه‌وته‌كانى ده‌ستتێوه‌ردانى رووسيا و ئێران و توركيا له سووريا و داواشيكردووه، هه‌موو ئه‌و لايه‌نانه پابه‌ندى واده‌كانى ئاگربه‌ست ببن و هه‌وڵى هێنانه‌دى چاره‌سه‌رێكى سياسى درێژمه‌ودا بده‌ن".
دوێنێ ئه‌ردۆغان و ماكرۆن به ته‌له‌فۆن قسه‌يان له‌گه‌ڵ يه‌ك كرد و به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان، ئه‌ردۆغان زۆر بێزار بووه له‌وه‌ى به هۆى هێرشى سه‌ر عه‌فرينه‌وه ره‌خنه له توركيا بگيرێت.
فه‌ره‌نسا يه‌كێكه له ديارترين ئه‌و وڵاتانه‌ى به توندى ره‌خنه‌ى له هێرشه‌كانى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين گرتووه.
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه شه‌ڕى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكرد و له 18ى ئازار/ مارسى 2018، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه كوردييه‌كانى هاوشێوه‌يان بڕيارياندا شاره‌كه به‌جيبهێڵن و دواى 58 رۆژ له به‌رگرى سوپاى توركيا و ميليشيا ئيسلامييه‌كانى هاوپه‌يمانى چوونه ناو شاره‌كه‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر