ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌برایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیاكان ئاگادارده‌كاته‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری له گواستنه‌وه و سه‌رپه‌رشتی حاجییان بكه‌ن له حه‌جی 2018، له ماوه‌ی 7 رۆژدا سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له ئاگادارییه‌كه‌دا، ماوه‌ی حه‌وت رۆژی دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان داواكاری به‌شداربوون پێشكه‌ش بكه‌ن و چوار مه‌رج بۆ كۆمپانیاكان دانراون.
به گوێره‌ی ئاگادارینامه‌كه، مه‌رجی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كۆمپانیاكه له تیروپشكی وڵاتی سعوودیه پله‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابێت، مه‌رجی دووه‌میش بڕی 2100 ریالی سعوودی بكات له‌كاتی ده‌رچوونی ناوه‌كه‌ی.
ا. م