مێسی مه‌شقه‌كانی له یاریگه‌ی مه‌درید ده‌ستپێكرد
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی له یارییه دۆستانه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا نه‌كرد، كه تێیدا تانگۆ به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام بۆ یاری داهاتووی ئارجێنتینا مێسی ئاماده‌ی یارییه‌كه ده‌بێت.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری داهاتووی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسپانیا له كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی ڤالدیبێباس له مه‌درید مه‌شقه‌كانی ده‌ستپێكردووه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، وێنه‌یه‌كی خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری ئارجێنتینای بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ده‌ركه‌وتووه مێسی له پێكهاته‌ی تانگۆیه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئیسپانیا.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له دووه‌مین یاری دۆستانه‌ی خۆی، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و، له یاریگه‌ی میترۆ پیۆلیتانۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌بێته میوانی ئیسپانیا.