داعش بووه‌ته‌وه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه بۆ كه‌ركووك
K24 - هه‌ولێر:
مه‌هدی به‌یاتی، كه‌سایه‌تی سیاسی و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی رزگاركردنی توركمان ده‌ڵێت: "رێكخراوی داعش و "چه‌كداره ئاڵا سپییه‌كان" له پارێزگای كه‌ركووك، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی سڤیل چڕكردووه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م سه‌قامگیریی كه‌ركووك" و داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات ئۆپراسیۆنێكی قورس‌تر له‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار له دژیان ئه‌نجام بدات.
به‌یاتی به رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" گوتووه: "دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش به‌رپرسیارێتی خۆیان له كوشتنی 8 ئه‌ندامی پۆلیسی فیدراڵی راگه‌یاند، كه رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك - به‌غدا كوشتن‌یان، به‌تایبه‌تی له ناوچه نزیكه‌كانی زنجیره چیای حه‌مرین، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه داعش له‌لایه‌ن "چه‌كداره ئاڵا سپییه‌كان"ـه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن كه تا ئێستا به چڕی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خورماتوو و ئامرلی دان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری وه‌ك ریاز و حه‌ویجه و شوێنه‌كانی دیكه هه‌ن و ناو به ناو كرده‌ی تیرۆریستی و هێرش له دژی خه‌ڵكی سڤیل و ئه‌ندامانی پۆلیس و سوپا و حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه توركمانییه بێت، ھێشتا ناوچه‌كه پڕه له پاشماوه‌كانی داعش و شانه نوستووه‌كانیان و ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی له‌م دواییانه‌دا هێزه‌كانی عێراق ئه‌نجامیاندا رووكه‌ش بووه‌و هیچ سوودێكی نه‌بووه.
مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌رپرسانی ئێستای شاره‌كه‌ی هێناوه‌ته قسه و به روونی باسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، راكان سه‌عید جبووری كه دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، حكومه‌تی عێراق له بری پارێزگاری كه‌ركووك دایناوه، ده‌ڵێت: "له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی ناوچه‌كانی كه‌ركووك چه‌كدارانی داعش وون بوون و ئێستا سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه".
ئاماژی به‌وه‌شكردوه، پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك له چه‌كدارانی داعش كارێكی ئاسان نییه و ئێستا كرده‌ی تیرۆریستی دژی خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه زیادیكردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" راكان سه‌عید جبووری گوتوویه‌تی: "كرده تیرۆریستییه‌كانی پاشماوه‌كانی داعش بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ ئارامی و ئاسایشی پارێزگای كه‌ركووك، پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵمه‌تێكی خێرای سه‌ربازی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ناوچه‌كه له ده‌ست داعش پاككرایه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌و "ده‌ستكه‌وتانه‌یشی هێزه‌كانی عیراق به‌ده‌ستیان هێناوه" به‌ڵام هێشتا پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له داعش كارێكی ئاسان نییه و پێویستی به كاتی زۆره".
پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێری ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی پارێزگای كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی دیكه راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق كرا (وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی له چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌و رووداوانه ئاماژه‌یان پێكرد) دۆخی ئه‌منی كه‌ركووك ناسه‌قامگیره و ماوه‌یه‌كیشه چه‌كدارانی داعش هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و خه‌ڵكی سڤیل زیاتر كردووه.
قسه‌كانی جبووری له كاتێكدایه، له نوێترین هێرشی چه‌كدارانی داعشدا، 5 چەکداری حەشدی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک کوژراوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، هێزێکی حەشدی حەویجە لە نزیک گوندی دغیلەی سەر بە ناحیەی ریاز کەوتوونەتە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش، بەوهۆیەشەوە 5 چەکداری حەشدی حەویجە کوژراون. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووی ئەو چەکدارانەی داعش بوونەتەوە، بەڵام دواتر رایانکردووە.