بارترا: بارسێلۆنا جامی شا، لالیگا و چامپیۆنزلیگ ده‌باته‌وه
مارك بارترا یاریزانی ئێستای یانه‌ی ریال بێتیس له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا، رایگه‌یاند كه بارسێلۆنا له توانای دا هه‌یه ئه‌م وه‌رزه سییانه تۆمار بكات.
مارك بارترا له میانه‌ی گفتووگۆیه‌كه‌یدا جه‌خت له‌وه ده‌كات كه بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه‌ش ده‌توانێت هاوشێوه‌ی پێشووتر سیانه‌ی (جامی شا، لالیگا و چامپیۆنزلیگ) بباته‌وه، چونكه ئه‌و یانه‌یه خاوه‌نی لیۆنێل مێسی ـیه.
بارترا ده‌شڵێت: مێسی له نێو یاریگه له تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤ ده‌رده‌چێت و كاری شێتانه و مه‌حاڵ ده‌كات، بۆیه هه‌موو شتێكی گه‌وره‌ی ئه‌م وه‌رزه لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت.
بارترای ته‌مه‌ن 27 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه به به‌های 12 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه له ده‌رگه‌ی ریال بێتیس گه‌ڕایه‌وه لالیگا، پێشتر له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 103 یاری كردووه و 6 گۆڵی تۆمار كردووه و 6 ئاسیستی هه‌بووه.