"ئه‌ردۆغان خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه ده‌بینێ"
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، راگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر شنگال و هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی عێراق له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه، به راگه‌یاندنی جه‌نگ و داگیركاریی و خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ناوده‌بات.
عه‌باس موسه‌وی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌وباره‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی رایگه‌یاندووه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌نجامدانی هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی توركیا له عێراق، دوژمنكاری و داگیركارییه، ئێمه له‌گه‌ڵ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و دژی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كین، چونكه سه‌روه‌ری عێراق هێڵی سووره و نابێت ده‌ستی بۆ ببرێت، ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پره‌نسیپه‌كانی دراوسییه‌تی باشه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌ردۆغان تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت: "هیشتا ئه‌ردۆغان خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و پاوانخوازی له عیراق و سووریا ده‌بینێت".
موسه‌وی داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیا په‌نا بۆ كارتی بازرگانی ببات كه له‌نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا ساڵانه ده‌گاته 12 ملیار دۆلار و هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی توركیایه، چونكه عێراق بووه‌ته بازاڕێكی گه‌وره بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵای توركی.
له نوێترین پێشهاتی په‌یوه‌ست به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له ناوچه‌كانی شنگال، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه و له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆیان كردووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاندووه: "توركیا به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، هیچ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی ئه‌نجام ناده‌ین".
بینالی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه‌و ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نقه‌ره به‌بێ ره‌زامه‌ندی و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر شنگال ئه‌نجام نادات".
یڵدرم ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی عێراقدا، له‌نێوان هه‌ر دوو حكومه‌ت رێككه‌وتن هه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كه گوتراوه به وردی نه‌گوازراوه‌ته‌وه، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت بڵێن، به‌بێ ره‌زامه‌ندی و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هیچ ئۆپراسیۆنێك ئه‌نجام ناده‌ین و سه‌روه‌ری عێراق پێشێل ناكه‌ین".
له‌باره‌مبه‌ردا عه‌بادی گوتوویه‌تی: "كاتێك سه‌ردانی مووسڵم كردووه داوام له هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كردووه كۆنترۆڵی ته‌واوی سنووره‌كان بكه‌ن و رێگه‌نه‌ده‌ن "چه‌كداره بیانییه‌كان" سنوور ببه‌زێنن و له خاكی "عێراقه‌وه" په‌لاماری توركیا بده‌ن و ئێمه دژی هه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ین".
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆكوه‌زیرانیش له كاتێكدایه، پێش دوو رۆژ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند: "ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی بۆ سه‌ر په‌كه‌كه له شنگال ده‌ستیپێكردووه" به‌ڵام فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق و په‌كه‌كه ره‌تیانكرده‌وه سوپای توركیا هیچ جووڵه‌یه‌كی به ئاراسته‌ی ناوچه‌كه كردبێت.