داهاتوو بۆ سوپای ئه‌مریكایه
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری ناشناڵ ئینترێست، راپۆرتێكی له‌باره‌ی به‌هێزترین سوپاكانی داهاتووی جیهان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و رۆبه‌رت فارلی، شاره‌زا له گۆڤاره‌كه پله‌ی یه‌كه‌می به سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوه.
ئه‌و شاره‌زایه پێیوایه هێزی زه‌مینی ئه‌مریكا پاش 12 ساڵی دیكه‌ش پارێزگاری له "پێوه‌ره زێرینه‌كانی" خۆی ده‌كات و له پله‌ی یه‌كه‌مدا ده‌مێنێته‌وه.
باسی تایمه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌ته‌كانی سوپای ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: "شاره‌زاییه‌كی زۆریان له شه‌ڕكردن به‌هۆی جه‌نگ له عێراق و ئه‌فغانستان وه‌رگرتووه و خاوه‌نی بوودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاح و گه‌وره‌ترین كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری فڕۆكه‌ی چاودیرییه له جیهان.
شاره‌زاكه‌ی ناشناڵ ئینتریست ئاماژه به‌وه ده‌كات، پاڵپشتی باش هاوكاری سوپای رووسیای دوای ئه‌و قه‌یرانانه ده‌كات كه به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران به‌رۆكی گرتن، له ئێستاوه به‌تایبه‌تی یه‌كه‌كانی ده‌سته‌بژێری رووسی بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی دڵه‌ڕاوكێ بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ریان له رووی مه‌شق و راهێنان، به‌ڵام سوپای رووسیا له داهاتوودا به‌هۆی ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی به ته‌كنیكی پێشكه‌وتووی سه‌ربازی رووبه‌ڕووی گیروگرفت ده‌بێته‌وه".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی فارلی، سوپای فه‌ڕه‌نسا له‌ناو سوپاكانی ئه‌وروپا له پێشه‌وه ده‌بێت. هه‌روه‌ها سوپای هیندستان له بواری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانی جیاوازتر ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی كڕینی چه‌ك له ئه‌مریكا و رووسیا و وڵاتانی ئه‌وروپا قه‌ره‌بووی ئه‌و بۆشاییانه ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام هێزی زه‌مینی چین، كه خاوه‌ن هێزێكی مرۆیی گه‌وره‌یه، له هه‌مان كاتدا له رووی شاره‌زاییان له شه‌ڕی راسته‌قینه و پاڵپشتی به هه‌ژاری ده‌مێننه‌وه.