هاوپه‌یمانی دیموكراسی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیار ده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی میدیایی خه‌ندان، كه سه‌ر به هاوپه‌یمانی دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی به‌رهه‌م ساڵحه، وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌داته‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه، سلێمانی عه‌بدوڵڵا یونس، له وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیاردا رایگه‌یاندووه، كه شه‌ڕی كۆنه‌قین و به وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵحدا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئەمە ترسە لە حوكمی رەشید لە دادپەروەری و دیموكراسییەتی راستەقینە".
سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس، بۆ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ش رایگه‌یاندووه، ئه‌وان نابنه په‌رچه‌كرداری پیاوێكی له‌و چه‌شنه، كه مه‌به‌ستی مه‌لا به‌ختیاره.
به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی میدیایی خه‌ندان راشیگه‌یاندووه، ئامانجی "ئەم هەڵمەتەی" مەلا بەختیار بریتییە لەوەی ئه‌وان راكێشێتە ناو شەڕی دژایەتیكردنی یەكێتی و رابردووی پیرۆزی یەكێتی، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وان بەچاوی رێزەوە دەڕواننە یەكێتی ئەوەشی یەكێتی بەم رۆژگارە گەیاندووە مەلا بەختیار و هاوچەشنەكانین كە پاشكۆی ئەم و ئەون.
له وه‌ڵامی تۆمه‌تباركردنی به‌رهه‌م ساڵح به گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه، سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس رایده‌گه‌یه‌نێت، سیڤی به‌رهه‌م ساڵح دیارەو بە مەلا بەختیار چڵكن ناكرێت، هاوكات "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی" مه‌لا به‌ختیاریش بۆ سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح، به "هه‌ڵمه‌تێكی ره‌ش" وه‌سف ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی وێبسایتی خه‌ندان، سلێمان عەبدوڵا یونس ئەوەشی خستەڕوو، "هاوپەیمانی هێزێكی راستەقینەی هەموو خەڵكی كوردستانە، بۆ تێپەڕاندنی دابەشكارییەكان و وەستاندنی زۆرداری و ئەو دەستدرێژییانەی دەكرێنەسەر قوتی خەڵك لە هەموو كوردستان، بەڵام ئامانجی مەلا بەختیار ئەوەیە هاوپەیمانی بكاتە هێزێكی ئینشیقاقكردووی لۆكاڵی سلێمانی و جارێكی دیكە خەڵكی سلێمانی و ئەم ناوچەیە بەیەكدا بداتەوە و ململانێكان لە سلێمانی چڕبكاتەوە، بەڵام ئێمە هەرگیز نابین بە بەشێك لەوە".
پێشتر مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له نووسینێكدا، له ژێر ناوونیشانی "چەواشەكاریەكانی د.بەرهەم لەهەڵبژاردندا!!!"، تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و ده‌رهێنانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ژێر مام جه‌لال، هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رنه‌بوونی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌نده‌ڵی دایه پاڵ به‌رهه‌م ساڵح.
مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاندبوو، به‌رهه‌م ساڵح له به‌رامبه‌ر بوونی به نوێنه‌ری یه‌كێتی له ده‌ره‌وه، داوای پاره و ڤێلای كردبوو.
ا. م