كه‌سێكی نزیك له عه‌بادی باسی بڵاوكردنه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جاسم به‌یاتی، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌رله‌نوێ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له "ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان" حكومه‌تی عێراق له به‌رده‌م حه‌شدی شه‌عبی شه‌رمه‌زار ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه به كه‌سێكی نزیك له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ناو ده‌برێت به میدیاكانی عێراقی گوتووه: "حه‌یده‌ر عه‌بادی له كاتی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر سه‌رله‌نوێ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌دا رێكنه‌كه‌وتووه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له سه‌رله‌نوێ بڵاوكردنه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له "ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان" ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر راست بن، ئه‌وه گرژییه‌كی دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق له به‌رده‌م حه‌شدی شه‌عبی تووشی شه‌رمه‌زاری بكرێت، چونكه ئه‌وان "كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌یان كرده‌وه".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌و پرسه قایل بێت، به‌یاتی ده‌ڵێت: "سه‌رۆكوه‌زیران زۆر جار به ئه‌مریكییه‌كانی گوتووه ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه پرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی فیدراڵی و پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی وڵات‌دا و پێشنیازی سه‌رله‌نوێ بڵاوكردنه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌یش به‌ته‌واوه‌تی ره‌تده‌كرێته‌وه".
پێشتر له‌سه‌ر پرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، موزاحم ئه‌لحوێت، گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاندبوو: "له نێوان ئه‌مریكییه‌كان و حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتن كراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بڵاوبكرێنه‌وه". به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌وباره‌یه‌وه به فه‌رمی هیچ زانیارییه‌كیان رانه‌گه‌یاندووه.
رۆژی 27/3/2018 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: "پاڵپشتی هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ ئه‌و ناوچانه دابین بكه‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزن".
له كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌ی میدیایی خۆیدا عه‌بادی گووتی: "دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی عێراق یه‌كێكن و پاڵپشتی هه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌ك ده‌كه‌م ببێته هۆی ئارامی ناوچه‌كان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، چونكه ململانێكانی رابردوو بۆشایی درووستكردووه و چه‌كدارانی داعش ئه‌و بۆشاییانه ده‌قۆزنه‌وه‌و ئێمه‌ش رێگه به‌وه ناده‌ین".
تا رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌پاراست، به‌ڵام به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێر كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كرایه‌وه. به‌ڵام له‌و كاته به‌دواوه ره‌وشی ناوچه‌كان له رووی ئه‌منییه‌وه رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و جگه له پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان، داعش جارێكی دیكه بووه‌ته‌وه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی.